دووەمین کۆنفرانس و پێشانگای ڕیادە:
بە سپۆنسەری ستراتیژی ئاسیاسێڵ، دووەمین کۆنفرانس و پێشانگای ساڵانەی ڕیادە بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئاسیاسێڵ پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی بۆ بەهێزکردنی گەنجان و پشتگیریکردنی پێشەنگایەتی بزنس لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئەساس"ـەوە دووپاتکردەوە، شایەنی وتنە ئەم پلاتفۆرمە بووەتە ناوەندێکی نیشتمانی کارا کە ڕاهێنان و فێرکردنی پراکتیکی و داهێنان کۆدەکاتەوە. کۆمپانیا لە ڕێگەی بەرنامەکانی و هاوبەشییەکانی لەگەڵ زانکۆکان و ناوەندەکانی بزنسدا، بەردەوامە لە گۆڕینی بیرۆکە بۆ پڕۆژەی بەرجەستە و هێنانە کایەی دەرفەتی گەشەکردنی ڕاستەقینە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق. ئاسیاسێڵ باوەڕی وایە وەبەرهێنانی ڕاستەقینە لە مرۆڤەوە دەست پێدەکات، ئەمەش بە بەتواناکردنی گەنجانی بەهرەمەند و بنیاتنانی توانا دیجیتاڵییەکان کە بەشداریدەکەن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا و ئابووری نیشتمانی.



