سپۆنسەرکردنی گۆڤاری "الهب الإبداعیة" لە "تەفاعول هەب"ـەوە لە بەسرە
ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی "ئەساس"، بە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ "تەفاعول هەب"، ژمارەیەکی تایبەتی لە گۆڤاری "الهب الإبداعیة" (Hub Creative Magazine)ــی لە بەسرە دەرچوواند. ئەم گۆڤارە بەدواداچوون بۆ عەقڵە داهێنەرانەکانی عێراق دەکات، تیشک دەخاتە سەر بیرۆکەی تازەگەرانە، دەربڕین و گوزارشتی هونەری و کلتووریی خۆڕاگری عێراق کە ڕەنگدانەوەی کەلەپووری دەوڵەمەند و ڕۆحیەتی مۆدێرنی ئەم وڵاتەن.



