سپۆنسەری وۆرکشۆپی "داتا و زانیاری پاڵپشتی فرۆشتن دەکەن" لە بەسڕە:
بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ و بەرنامەی "ئەساس"، پلاتفۆرمی "تەفاعول هەب" کۆتایی بە وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژە هێنا بەناونیشانی "فرۆشتنی پشتبەستوو بە داتا" لە شاری بەسرە. وۆرکشۆپەکە سەرنجی خستەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی داتا بۆ تێگەیشتن لە هەڵسوکەوتی کڕیاران، جۆرەکانی داتای بەکارهێنراو، لەگەڵ میکانیزمەکانی شیکردنەوەیان بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیی فرۆشتنی بەهێزتر. ئەم سپۆنسەرکردنە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ نیشاندەدات بە پشتگیریکردنی گەنجان و بەهێزکردنیان لە ڕووی کارامەییە مۆدێرنەکانی سەردەمەوە، بە جۆرێک بەشداری بکات لە پەرەپێدانی تواناکانیان و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆیان لە بازاڕی کاردا.



