ئاهەنگی دەرچوونی بەشداربووانی پرۆگرامی هاوینەی ئەساس

ئاسیاسێڵ ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی زانکۆ بەشدارەکانی پرۆگرامی خولی ڕاهێنانی هاوینەی ساڵی 2025 لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "ئەساس"ـدا سازکرد، کە ئەزموونی پراکتیکی تایبەتی بەخشی بە خوێندکارە بەشداربووەکان لە تەواوی بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیادا لە ڕێی فێربوونی کارامەیی و لێهاتوویی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و پەیوەندیکردن و ڕابەرایەتیکردن و داهێنان. لە میانی مەراسیمی ئاهەنگی کۆتاییدا، کە لە پارێزگاکانی سلێمانی و بەغدا و بەسڕە و موسڵ و کەربەلای پیرۆز بەڕێوەچوو، خوێندکارانی بەشداربوو لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاسیاسێڵ و مامۆستایانیاندا گردبوونەوە و بڕوانامە و خەڵاتییان پێبەخشرا، وەک پێزانین و ڕێزلێنان بۆ ماندوبوون و دەستکەوتەکانیان لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا. ئەم دەستپێشخەرییە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دووپات دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردن و بەتواناکردنی گەنجانی عێراق لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵاتدا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.