وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کارامەییەکانی زیادکردنی دەنگ بۆ ڤیدیۆ - Voice Over
بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ و لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئەساس"ـەوە، وە بە هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ "قاف لاب"، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کارامەییەکانی زیادکردنی دەنگ بۆ ڤیدیۆ - Voice Over لە چوارچێوەی پرۆگرامی "Skillerate"دا لە موسڵ بەڕێوەچوو. ئامانجی وۆرکشۆپەکە فێرکردنی گەنجانە لەسەر شێواز و لێهاتووییەکانی گوتاردان، لەگەڵ بنەما سەرەتاییەکانی کاری پێشکەشکاریی دەنگیی (Voice Over)، هەروەها خستنەبەردەستی پلاتفۆرمی ڕاهێنانی ئاست بەرز بۆ دەستڕاگەیشتن بە هەلی کاری داهێنەرانە لە بازاڕی کاردا.



