ئاسیاسێڵ و وەزارەتی دەرەوەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ڕێککەوتننامەیەک واژۆ دەکەن بۆ پشتگیریکرنی فێرخوازانی عێراقی لە ڕێی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگەوە
ئاسیاسێڵ لە ڕێی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، ڕێککەوتنامەیەکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤێنینگ "Chevening Scholarship Programme" واژۆ کرد، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵای عێراق و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەدەستهێنانی پلەی ئەکادیمی لە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەریتانیا، ئەمەش بە دابینکردنی دوو کورسی سکۆلارشیپی خوێندنی باڵا لە بەریتانیا لە چوارچێوەی پرۆگرامەکەدا. ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی دیدگای ئاسیاسێڵە بۆ وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆیی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، بە بەستنەوەی خوێندکاران و بەهرەمەندانی عێراقی بە تۆڕی جیهانیی چیڤێنینگ. ئەمەش دەبێتە هۆی واڵابوونی دەرفەتی پیشەیی فراوان بۆ خوێندکارانی عێراق، لە هەمان کاتدا دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ هەماهەنگی بەرهەمدار لە نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا. ئاسیاسێڵ جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نەگۆڕییەتی بۆ پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندە ناوخۆییەکان و دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام بۆ گەنجان، هەروەها پەیوەستبوون بە پرۆگرامی چێڤێنینگ پردێکە کە عێراق بە شارەزاییە جیهانییەکانەوە دەبەستێتەوە.



