بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ و لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "ئەساس" بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی تواناکانی لاوان، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی "مۆنتاژکردن و دیزاین بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد" لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز بەڕێوەچوو.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان بوو لە ڕێگەی نوێترین تەکنیکەکانی ژیریی دەستکردەوە کە هاوشان بێت لەگەڵ داواکارییە ڕوو لە زیادەکانی بازاڕی مۆدێرنی کار.
ئەم دەستپێشخەرییە دیدگای ئاسیاسێڵ بەرجەستە دەکات بۆ پشتگیریکردن لە داهێنانی دیجیتاڵی و بەتواناکردنی گەنجان و بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە لە گەنجانی بەهرەمەنددا.



