بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پلاتفۆرمی 'ئەساس'ـدا، وە بە هاوبەشی لەگەڵ "قاف لاب" لە شاری موسڵ، وۆرکشۆپێکی مەشق و ڕاهێنانی تایبەتمەند لە بواری شیکاری داتادا لەژێر ناونیشانی "لە خشتەکانی داتاوە بۆ دیدگا" بەڕێوەچوو. وۆرکشۆپەکە وانە تیۆرییەکان و مەشقی پراکتیکی پێکەوە گرێدابوو، کە تێیدا بەشداربووان ئاشنا بوون بەو هەنگاوە سەرەکییانەی کە شیکەرەوەکانی داتا پەیڕەوی دەکەن بۆ کارکردن لەسەر داتای ڕاستەقینە؛ لە پاککردنەوە و ڕێکخستنی داتاکانەوە تا دەگاتە دروستکردنی هێڵکاری و نەخشەسازییەکان و خستنەڕووی ئەنجامەکان بە ڕێگەیەکی ڕوون کە پرۆسەی بڕیاردان ئاسان دەکەن.