بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ، و لە چوارچێوەی پلاتفۆرمە کارسازییەکەیدا؛ "ئەساس"، و بە هاوبەشیی ستراتیژیی لەگەڵ "قاف لاب"، وۆرکشۆپێکی ڕاهێنان لە ژێر ناونیشانی "لە فەرمانبەرییەوە بۆ کارساز"، لە موسڵ بەڕێوەچوو، وەکو بەشێک لە بەرنامەی "ملهمات" (خانمانی ئیلهامبەخش). وۆرکشۆپەکە تیشکی خستەسەر هەنگاوەکانی گواستنەوە لە قۆناغی کارکردنی فەرمانبەرییەوە بۆ جیهانی کارسازی، لەگەڵ چۆنێتی دیاریکردنی کارامەیییە کەسییەکان، دەستپێکردن بەو توانایانەی لە بەردەستدان و گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ پڕۆژەی بزنسی سەرکەوتوو.