به سپۆنسەری ئاسیاسێڵ ولە چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمی "ئەساس" و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قاف لاب له موسڵ، چوار وۆرکشۆپی ڕاهێنان له بواری دروستکردنی ناوه‌ڕۆکی دیجیتاڵی به ناونیشانی (پرۆفیشناڵ ئیلا شوه‌یه) له ماوه‌ی مانگی ئابدا ئەنجامدران.
ئه‌م وۆرکشۆپانه بەسەرپەرشتی کۆمه‌ڵێک له شارەزایانی ڕادیۆی "الغد" و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (ئه‌کادیمیای الغد) بەرێوەچوون، بە بەشداری کۆمەڵێک گەنجی بە پەرۆش، کە ئامانجیان چوونە ناو بواری میدیای دیجیتاڵی و دروستکردنی ناوەڕۆکە بە مەبەستی برەودان بە توانا پیشەیییەکانیان.


