گەیم سێڵ "GameCell" :گەیم سێل پلاتفۆرمێکە لە لایەن ئاسیاسێڵەوە دامەزراوە لە 26ی ئابی 2021 کە گەیمەرو ڤیدیۆگەیم وتەماشاکردنی وەرزشی ئەلیکترۆنی دابین دەکات لەگەڵ خزمەتگوزاری و بەرهەم و بۆنە نایابەکان بۆ پشتگیری وەرزشی ئەلکترۆنی لە عێراق. پلاتفۆڕمەکە سپۆنسەری پێشبڕکێی ناوخۆیی و جیهانیش دەکات.
لەرێی ڕێککەوتننامەی شەراکەتی ستراتیژی لە نێوان ئاسیاسێڵ و یەکێتیی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق، ئاسیاسێڵ چەندین خولی یاریئەلکترۆنی بە ناوبانگی جیهانی ڕێکخست بە هاوکاری و پیشتیوانی یەکێتیی عێراق ڕێکخستووە بۆ ئەوەی یاریزانی وەرزشی عێراق لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بناسرێتەوە.
هەندێک لە پاڵەوانیەتییەکان کە میوانداری دەکرێن بریتین لە:
- پەبجی مۆبایل لە 18ی ئازاری 2022، تیمه براوەکە RTG بوو
- پەبجی لە مەیدانەکانی جەنگ لە 2ی کانوونی دووەمی 2022، تیمه براوەکە Error404 بوو
- پاڵەوانێتی فیفا کە لە 30ی کانوونی یەکەمی 2021 دەستی پێکرد
- Fortnite لە 29ی کانوونی یەکەم، تیمه براوەکە VELOX بوو.
- League of Legends لە 23ی تشرینی یەکەمی 2021، تیمه براوەکە VELOX بوو.