لە ئاسیاسێڵەوە ئاسایشی ئەلەکترۆنیت بەهێزتر بکە، لە ڕێگەی خزمەتگوزاری سیستەمی دیاریکردن و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان (EDR).

 EDRچارەسەرێکی بەهێزی ئاسایشی سایبەرییە کە چاودێری ئامێرەکان دەکات و مەترسییەکان دەدۆزێتەوە و لێکۆڵینەوە لە چالاکییە گوماناوییەکان دەکات و ڕێگە لە هێرشە ئەلکترۆنییەکان دەگرێت. ئەم سیستەمە وا دیزاینکراوە کە ڕاست و ڕەوان و بێ هیچ کێشەیەک کاربکات و هەروەها تێچووی کەمە. پارێزگاریکردنی ئەلکترۆنی پێشکەوتوو دابین دەکات کە ئاسانە بۆ خستنەگەڕ و بەڕێوەبردن و گەشەپێدان بۆ کۆمپانیاکان لە هەر قەبارەیەکدا بن.

EDR دڵنیایی دەدات کە دامەزراوەکەت بە پارێزراوی بمێنێتەوە لە دژی پێشکەوتووترین هێرشە ئەلکترۆنییەکانی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی دۆزەرەوەی زیرەکی مەترسییە ئەلکترۆنییەکان و شیکردنەوەی کێشەکان و وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی.

بەرنامەکان

  • پاراستن لە ڕانسۆموێر (پارەوەرگرتن لە ڕێگای هەڕەشەوە) بزنسەکەت بپارێزە لە هێرشی ڕانسۆمویر و کرێپتۆلۆکەر، بە بەکارهێنانی بەرگریکردنی ئۆتۆماتیکی و ڕێگریکردن لە چالاکییە زیانبەخشەکان بۆ بەردەوامی بزنسەکە.
  • ئاسایشی کۆتاخاڵی ئامێر: ئامێرەکانت "دیسکتۆپ و لاپتۆپ و سێرڤەر و مۆبایلەکان" بە هەر جۆرە ئۆپەرەیشن سیستەمێک کار بکەن (ویندۆز، ئای ئۆ ئێس ,ئاندرۆید, یان تابلێت) بپارێزە لە ڕێگەی چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنیان.
  • بەڕێوەبردنی ئایتی سێبەر: دۆزینەوە و بەڕێوەبردنی بەرنامە و ئەپە بێ مۆڵەتەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و پەرەپێدان بە پابەندبوونەکان.

تایبەتمەندی و سوودەکانی:

  • ڕووماڵکردنی گشتگیر بۆ ئامێر: EDR وێستگەکانی کاری ویندۆز و ماک ئۆ ئێس و سێرڤەری فایل و مۆبایلە زیرەکەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و تابلێتەکان دەپارێزێت.
  • ئاسان دامەزراندن: دامەزراندن لە دوورەوە بە پێی ڕاسپاردە پێشوەخت دیاریکراوەکان، پاراستنی دەستبەجێی دابین دەکات بەبێ پێویست بوون بە ڕێکخستنە ئاڵۆزەکان.
  • وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی مەترسی: ڕێگریکردن و دەستنیشانکردن و گەڕاندنەوەی چالاکییە زیانبەخشەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، هەروەها کەمترین کاتی وەستان.

بۆچی EDR؟

  • بەرگری پێشکەوتوو لە مەترسییەکان: بەرگریکردن دژی مەترسی ناسراو و نەناسراو هەروەها ئەوانەی تازە دەردەکەون، لەوانە ڕانسۆموێر، ئیستغلالکردن لە کاتژمێری سفردا و بەرنامەی زیانبەخشی بێ فایل.
  • تێچووی کەم و بوونی توانای خۆگونجاندن: دابینکردنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیا بەبێ تێچووی زۆر یان بوونی پێویستی بە شارەزا لە ناو کۆمپانیا.
  • وەڵامدانەوەی خێراتری ڕووداوەکان: چاککردنەوەی ئۆتۆماتیکی و کەمکردنەوەی کاتی گەڕاندنەوەی وەڵامدانەوە، هەروەها وەستاندن پچرانی کارەکانی بزنس کەمدەکاتەوە.
  • دیدی گشتگیر: بەدەستهێنانی دیدی گشتگیر لە کاتی خۆیدا سەبارەت بە چالاکییەکانی بەکارهێنەر و تەندروستی ئامێرەکان و مەترسییە چاوەڕوانکراوەکان لە تەواوی دامەزراوەکەدا.
  • پابەندبوون و کۆنترۆڵکردن: دڵنیابوون لە ئاسایشی داتاکانی بازرگانی و لە هەمان کاتدا کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئایتی سێبەر و فیشینگ و بەرنامە زیانبەخشەکان.

ڕێساکانی ئەم بەرهەمە:

  • EDR لەسەر ئەو ئامێرانە کاردەکات کە بە سیستەمی Windows، macOS، iOS، Android کار دەکەن.
  • بژاردەکانی دابەزاندن و دامەزراندن: لەسەر کڵاود یان بەشێوەیەکی بەرجەستەیی لە کۆمپانیاکەت دادەمەزرێندرێت.
  • بە پێی ڕێنماییەکانی یاساکانی عێراق بۆ ئاسایشی سایبەری و پاراستنی داتا، کار دەکات.

بۆ زانیاری زیاتر:

پەیوەندی بکە بە 323

  یان ئیمەیڵ بنێرە بۆ Business.Channel@asiacell.com

پرسیارە باوەکان (FAQ)

  • EDR چییە؟

    EDRچارەسەرییەکی ئاسایشی ئۆنلاینە بۆ چاودێری و دۆزینەوە و وەڵامدانەوە هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی سەر کۆمپیوتەر، سێرڤەر و موبایل و تابلێت.

  • چ جۆرە ئامێرێک لە لایەن EDRــی ئاسیاسێڵەوە پشتگیری لێدەکرێت؟

    - هەردوو سیستمی Windows و MacOS
    - سێرڤەر
    - مۆبایل و تابلێتی iOS و Android

  • چ پلانێک لە EDR بەردەستن و جیاوازییان چییە؟

    سێ پاکێجی سەرەکی هەیە:
    - پلانی Basic: تایبەتمەندیەکانی پاراستنی سەرەکی لە خۆدەگرێت.
    - پلانی Advanced: پلانیBasic لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی سیکیوریتی زیاتر لە خۆدەگرێت.
    - پلانی Expert: سەرجەم تایبەتمەندیەکانی پلانی Advanced تێدایە لەگەڵ تایبەتمەندی چاودێریکردنی گشتگیر لە سەرجەم ئامێرە بەستراوەکان بە EDR و ئیمەیڵ و کڵاود و نێتوۆرک.

  • ئایا لەسەر مۆبایل کاردەکات؟

    بەڵێ، پشتگیری لە سیستمەکانی iOS و Android دەکات.

  • پاکێجی Basic چی دەگرێتەوە؟

    - پارێزگاریکردنی دژی مەترسییەکانی سەر فایل و ئیمەیڵ و وێبسایت و نێتۆرک
    - دیواری پارێزەری ئاگرین (Fire wall)
    - هەڵسەنگاندنی گرفت و کەموکوڕییەکان
    - لێکۆڵینەوە و ووردبینی
    - کۆنترۆڵی ئامێرەکان

  • پاکێجی Advanced چیت پێشکەش دەکات؟

    - تایبەتمەندی EDR
    - دۆزینەوەی داتاکان
    - بەڕێوەبردنی پاچکردن و کۆدکردن
    - فێرکاری ئاسایشی ئەلیکترۆنی بە ئۆنلاین بۆ بەکارهێنەران.

  • بۆچی پاکێجی Expert، نرخی بۆ هەر پۆلێنێکی جیاواز هەیە؟

    چونکە جێبەجێکردن و دامەزراندنەکەی ئاڵۆزە و ستراتیژی تایبەت بۆ وەڵامدانەوەی مەترسییەکان لەخۆدەگرێت.

  • ئایا EDR دژ بە تاوانەکانی داواکردنی پارە (ڕانسۆموێر) کاردەکات؟

    بەڵێ، EDR بە بەکارهێنانی شیکارییەکانی ڕەفتارکردن، ڕانسۆموێر دەدۆزێتەوە و بلۆکی دەکات.

  • ئایا بەبێ ئینتەرنێت کاردەکات؟

    بەڵێ، بەڵام بۆ شیکردنەوەی ورد و پڕ زانیاری، پێویستی بە ئینتەرنێت هەیە.

  • جیاوازی EDR لەگەڵ ئەنتیڤایرۆس چییە؟

    EDR وەک ئەنتیڤایرۆس تەنها لەسەر مەترسییە ناسراوەکان کار ناکات، بەڵکو کێشەکان شیدەکاتەوەو بە ئاسانی کاریان لەسەر دەکات.

  • ئایا پاکێجەکان فێرکاری و ڕاهێنانی تێدایە؟

    بەڵێ، هەردوو پاکێجیAdvanced و Expert، پاکیجی ڕاهێنانی سایبەر سیکیوریتی لەخۆ دەگرن

  • چۆن پاکێجێک لە نێوان Basic و Advanced و Expert هەڵبژێرم؟

    - Basic : بۆ بزنسە بچووکەکان
    - Advanced : بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە پێویستیان بە EDR و پابەندییەکانیەتی.
    - Expert : بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە پێویستیان بە بەرچاوڕوونی تەواو هەیە لە سەر مەترسییەکان بۆ سەر نێتۆرکەکەیان.

  • چۆن دەتوانم ئەم خزمەتگوزارییە بەدەست بهێنم؟

    لە ڕێگای پەیوەندیکردن بە:
    - ڕاژەی بەشداربووانی B2B - 323
    - تیمی فرۆشتن، لە بەشی B2B
    - پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا
    - ماڵپەڕی فەرمی ئاسیاسێڵ
    - ئیمەیڵی تیمی بەشی فرۆشتن business.channel@asiacell.com

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.