Huawei Cloud Storage (OBS)
خزمەتگوزاری کڵاودی هواوی بۆ کۆگاکردنی داتا خزمەتگوزارییەکی پارێزراوە، باوەڕپێکراوە، وەگونجاوە بۆ هەڵگرتنی هەر بڕێک لە داتای هەمەجۆری تێکەڵ وەک، وێنە، ڤیدیۆ، بەڵگەنامە، باکئەپ، تۆمار و ناوەڕۆکی ئەپڵیکەیشن لە کڵاوددا. ئەمەش وادەکات کە گونجاو بێت بۆ کاری بازرگانی و دیڤیلۆپەرەکان و ڕێکخراوەکانی کەرتی گشتی.
ئەم خزمەتگوزارییە کە لەلایەن ئاسیاسێڵەوە لە عێراق بە شێوەی ناوخۆیی پێشکەش دەکرێت، ستانداردە جیهانییەکانی کڵاود لەگەڵ پشتگیری ناوخۆ، نرخی گونجاو، وە خێرایی گەیاندن کۆدەکاتەوە بە شێوەیەک کە گونجاوە بۆ بازاڕی عێراق.
بوارەکانی بەکارهێنان:
خزمەتگوزاری کڵاودی هواوی (OBS)لە زۆر بواری هەمەچەشنی پیشەسازی و بازرگانیدا بەکاردێت، وەک:

باكئەپ و ئەرشیفکردنی داتا
پاراستنی داتای گرنگ و هەستیار.
هەڵگرتنی ناوەڕۆکی میدیایی
هەڵگرتن و گواستنەوەی وێنە، ڤیدیۆ، گرافیک، و فایلە دەنگییەکان
هۆستکردنی ناوەڕۆکی وێبسایت و ئەپ
هۆستکردنی ناوەڕۆکی نەگۆڕ وەک فایلەکانی ئەپ و وێبسایت.
هەڵگرتنی داتای گەورە
هەڵگرتنی داتای گەورە بە تێچووی کەم کە بەکاردێن لە شیکردنەوەی داتا و ژیری دەستکرد.
چارەسەری کێشەکان و بەردەوامیدان بە کار
هەڵگرتنی داتا لە شوێنی یەدەگ، گەڕاندنەوەی داتا بەخێرایی لە کاتی کێشەی نەخوازراودا.
تایبەتمەندی و سوودەکان
خزمەتگوزاری کڵاودی هواوی (OBS)تایبەتمەندی پێشکەوتوو لە ئاستی دامەزراوەکاندا پێشکەش دەکات، لەوانەش:
- کۆگاکردنی داتا لە گێگابایتەوە تا پیتابایت.
- متمانە و پارێزراویی داتا کە ژێرخانی هواوی پلە ١ پشتگیری دەکات.
- نرخی کەمتر بەراورد بە کلاودی جیهانی.
- خێرایی بەرز و وەڵامدانەوەی خێرا.
- چەندین جۆری کۆگاکردن کە لەڕووی نرخ و ئەداوە گونجاوە.
- پاراستن و بەکۆدکردنی داتا کە لەگەڵ ستانداردەکانی هواویدا دەگونجێت.
- پێشکەش کردنی APIـی سادە بۆ پێکەوەبەستنی ئەپەکان بە ئاسانی.
- پشتگیری ناوخۆیی 24 کاتژمێری لەلایەن ئاسیاسێڵەوە.
بۆچی خزمەتگوزاری کڵاودی هواوی (OBS):
هەڵبژاردنی خزمەتگوزاری کڵاودی هواوی (OBS) لەگەڵ ئاسیاسێڵ واتە:

داشکاندن بە ڕێژەی 55% بۆ 81%
بەروارد بە خزمەتگوزاری کڵاودی جیهانی
دواکەوتنی کەم
ئەدای باشتر
بەرزترین ئاستی پاراستن
کە هەماهەنگە لەگەڵ یاسای داتا ناوخۆییەکان
پشتگیری ڕاستەوخۆی ناوخۆ
پشتگیری ڕاستەوخۆی ناوخۆ
بەکارهێنانی کلاود بە شێوەیەکی
ساده و ئاسان
بۆ زانیاری زیاتر:





