چارەسەری پەیوەندی باشتر
دەتوانیت پەیوەندییەکانی بزنسەکەت باشتر بکەیت لەگەڵ چارەسەرە مۆدێرنەکانی بەڕێوبردنی PBX لە ئاسیاسێڵەوە و چیتر نیگەرانی بەڕێوەبردنی سیستەمی پەیوەندی ئۆفیسەکانت مەبە و با ئاسیاسێڵ ئەو کارەت بۆ ئەنجام بدات. چێژ لە ڕێکخستنی پیشەیی و بەڕێوەبردنی پەیوەندی بێ کێشە و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان وەربگرە لەگەڵ چاودێریکردن و خزمەتگوزاری چاککردنەوەی بەردەوام.
چێژ لە چارەسەری یەکگرتووی پەیوەندییەکانی کۆمپانیاکان وەربگرە لەگەڵ ئاسیاسێڵ، کە کرێی مانگانەی گونجاو دەدەیت بێ بارگرانی وەبەرهێنان. سیستەمی PBX ـی ئاسیاسێڵ کە بە تایبەتی بۆ پێداویستییەکانتان دیزاینکراوە، پەیوەندییەکی چالاک و کارا بۆ بزنسەکەت مسۆگەر دەکات.