لەبەرئەوەی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ کڕیاران بناغەی هەموو بزنسێکە، بەشی 'B2B' لە ئاسیاسێڵ خۆشخاڵە بە خستنەکاری چارەسەری 'مینی سەنتەری خزمەتگوزاریی' بۆ کۆمپانیاکان. ئەم خزمەتگوزارییە یارمەتیی بزنسی بچووك و مامناوەند و ئۆفیسە بچووکەکان دەدات پەیوەندییەکی دانەبڕاویان لەگەڵ کڕیارانیان هەبێت، ئەویش لە ڕێگەی چەند تایبەتمەندییەکی وەك؛ ڕەوانەکردنی پەیوەندی دەستبەجێ بۆ هێڵێکی بەردەست ئەگەر هێڵە سەرەکییەکە سەرقاڵ بوو. سەرئەنجام ئەم خزمەتگوزارییە یارمەتی بزنسەکان دەدات کە کارەکانیان بە تێچوویەکی کەمتر و کارامەییەکی زیاتر بەڕێ بکەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم خزمەتگوزارییە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە 323 یان ئیمەیڵ بنێرن بۆ: business.channel@asiacell.com