H1: جیاوازی چییە نێوان سیمکارتی 4G و 5G؟
هەردوو سیمکارتی 4G و 5G مۆبایلەکەت بە تۆڕی مۆبایلەوە دەبەستنەوە، کۆنتاکتەکانت هەڵدەگرن و نامەکانیشت خەزن دەکەن. سیمکارتی 4Gـی ئاسیاسێڵ دەتوانێت لە مۆبایلی 5G کار بکات، USIM'ـەکانی 4G دەتوانن لەسەر تۆڕەکانی 5G یش کار بکەن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ زانینی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ئەو سوودانەی کە تەکنەلۆژیای 5G پێشکەشت دەکات.
H2: ڕوونکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان 4G و 5G
لە ساڵەکانی 2000 دا، مۆبایلەکانی 3G لە لوتکەی پێشکەوتندا بوون. کێشەکە لەوەدا بوو کە ئەوەی نەدەدا بە خەڵک کە بەڕاستی دەیانویست کە ئەویش دەستگەیشتنی خێرای ئینتەرنێت بوو لە کاتی هاتووچۆکردن.
ئاسیاسێڵ درکی بەم ڕاستییە کرد هەروەها تۆڕکانی تری جیهانیش. وەڵاممان دایەوە بە دروستکردنی تۆڕی 4G گەورە تاوەکو خێراییەکی زۆر زیاتری ئەپڵۆد و داونلۆدی ئینتەرنێتتان دەست بکەوێت.
دەتزانی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆڕی ئاسیاسێڵەوە لە عێراق، 4G بەردەستە بۆ 98.2% دانیشتوانەکەمان؟
ئەمڕۆ دەتەوێت هەموو ئامێرەکانت، وەک کاتژمێری زیرەک، بە ئینتەرنێتەوە ببەستیتەوە بە مۆبایلەکەتەوە.
بەداخەوە، 4G ئامادە نەکراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوە. بەڵام 5G هاتووە بۆ ئەوەی ئەو مەسەلەیە چارەسەر بکات.
5G گەشەسەندنی داهاتووە لە تەکنەلۆژیای مۆبایلدا. با سەیری هەندێک لەو باشترکردنانە بکەین کە 5G پێشکەشی دەکات بە بەراورد بە 4G.
H3: 5G چەند خێراترە بە بەراورد بە 4G؟
کاتێک دێتە سەر بەراوردکردنی خێرایی 5G لەگەڵ ،4G 5G زۆر خێراترە بەراورد بە 4G. یان، لانیکەم لە ڕووی تیۆرییەوە وایە.
ئەوپەڕی خێرایی 5G، 10 گیگابیتە لە چرکەیەکدایە (Gbps). هەرچەندە، تەنها ئەو کاتە ئەمەت دەست دەکەوێت کە تۆڕی 5G تەنها بۆ خۆت بێت. لە ڕاستیدا، خێرایی هەرە زۆر کە دەستت دەکەوێت نزیکەی 100 مێگابیتە لە چرکەیەکدایە (Mbps) بەڵام دەگۆڕێت.
خێرایی هەرە زۆری 4G، 150 مێگابیتە لە چرکەیەکدایە. خێرایی 4Gـی ئاسیاسێڵی عێراق، بەپێی ئەو داتایانەی کە Opensignal بڵاویکردوونەتەوە، 29.1 مێگابیت لە چرکەیەکدایە کە ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە. و زۆر خێراترە لە کۆڕەک و زەین.
کەواتە، لە هەر تاقیکردنەوەیەکی خێرایی 5G بەرامبەر بە 4G، 5G لانیکەم 5 جار خێراترە لە 4G.
H 2: ئایا 5G لە بواری تردا باشترە لە 4G؟
5G لە زۆر ڕووی جیاوازەوە باشترە لە 4G؟
پێش ئەوەی باسی ئەوە بکەین چۆن 5G ئەزموونی مۆبایلەکەت دەگۆڕێت، با سەرەتا سەیری ئەوە بکەین بۆچی 5G بازدانێکی تەکنیکی پێشکەوتووە بە بەراورد بە 4G:
● کاتی وەڵامدانەوەی خێراتر: 5Gبە خێرایی داتا دەنێرێت و وەردەگرێت بۆیە گونجاوە بۆ یاری و ئەپڵیکەیشنەکانی ڤێرچواڵ، خەیاڵی.
● گەورەترین توانا: 5Gزۆر باشە لە بەستنەوەی سەدان ئامێر لە یەک کاتدا. ئەمە باشە لە شوێنە قەرەباڵغەکان، وەک لە بۆنە گەورەکان، کە تۆڕە کۆنەکان لەوانەیە خاو ببنەوە.
● پەیوەندییەکی متمانەپێکراوتر: 5G سیگناڵی مۆبایل زۆر باش دەگرێت بۆیە پەیوەندی باشترت دەبێت لەو شوێنانەدا کە کێشەی ڕووماڵیان هەیە.
هەندێک لەو سوودانەی کە 5G بۆت دەهێنێت ئەمانەن:
● کارکردنی باشتر لە کاتی ڕۆشتندا: 5Gمۆبایل، تابلێت و لاپتۆپەکەت دەکات بە ئامرازێکی کاری بەهێز ئەدایان زۆر باشتر دەکات. فایلی گەورە بە خێرایی ئەپلۆد بکە، پەیوەندی ڤیدیۆیی بێ کێشە ئەزموون بکە و بە ئاسانی دەستت بە ئەپڵیکەیشنەکانت بگات لە کڵاودەوە.
● کاتبەسەربردن لە هەموو شوێنێک: ڕووداوەکان ڕاستەوخۆ بە وردەکارییەوە ببینە و بەرنامە تەلەفزیۆنی و فیلمە دڵخوازەکانت لە کاتی هاتووچۆکردندا بە کواڵیتییەکی بەرز تەماشا بکە.
● کۆنترۆڵکردنی ماڵەکەت زیرەکەکەت: ماڵی زیرەک لێرەیە و، لەگەڵ 5G، دەتوانیت ئامێرەکانت کۆنترۆڵ بکەیت لە هەر شوێنێک بیت. پلەی گەرمی بگۆڕە، کامێراکانت بپشکنە، یان ئامێرەکانی تری ناوماڵەکەت کۆنترۆڵ بکە هەمووی لە مۆبایلەکەتەوە.
● چاودێری تەندروستی باشتر: مۆبایلە زیرەک و کاتژمێرە زیرەکەکەت بە 5G ببەستەوە بۆ ناردنی داتای ڕاستەوخۆ لە ئەپڵیکەیشنی چاودێری تەندروستییەوە. ئەمە واتە پزیشکەکەت ئەو زانیارییانەی دەست دەکەوێت کە پێویستیەتی بۆ دۆزینەوەی کێشەکان بە شێوەیەکی خێراتر.
H2: پێویستت بە سیمکارتی نوێیە بۆ 5G؟
پێویستت بە سیمکارتی نوێیە بۆ 5G لەگەڵ مۆبایلی 5G. تەکنەلۆژیای 5G ناگونجێت لەگەڵ مۆبایلەکانی 4G.
ئەگەر لە ناوچەیەکی 5G بیت بە مۆبایلێکی 4G، ناتوانیت تۆڕەکانی 5G ببینیت یان بچیتە ناویانەوە.
H2: دەتوانم 5G لە ئاسیاسێڵەوە دەستبکەوێت؟
هێشتا نا بەڵام ئیشی لەسەر دەکەین. لەم دواییانەدا، خەریکی هەڵبژاردنی هاوبەشی گونجاو بووین بۆ کارکردن لەگەڵمان بۆ یارمەتیدانمان لە دروستکردنی تۆڕێکی 5G لە عێراق بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بە 18 ملیۆن بەشداربوومان. بوکمارکی ماڵپەڕەکەمان بکە بۆ ئەوەی لە دوایین هەواڵەکان ئاگادار بیت.
لەم کاتەدا، سوود لە ئەزموونی ئینتەرنێتی مۆبایلی 4G وەربگرە لەڕێی تۆڕەکانی 4G ــەوە لە ئاسیاسێڵی عێراق. سەیری ئۆفەری کەسیی و ئۆفەرەکانی تایبەت بە کۆمپانیاکانمان بکە بۆ دۆزینەوەی پاکێجی گونجاو بە خۆت.
ئێمە ڕۆژانە مۆبایل و لاپتۆپ و بیستۆک بەکاردەهێنین و بۆ زۆرینەمان پێداویستییەکی سەرەکین. بزانە چۆن پا...
بەرەوپێش بیخوێنەفێربوونی چۆنیەتی پشکنین بۆ کۆگای مۆبایلەکەت، تا بزانیت چ شتێک زۆرترین شوێنی گرتووە و چۆن ئەو فایل و ...
بەرەوپێش بیخوێنەئامێرە زیرەکەکانی ماڵەکەت کۆنترۆڵ بکە بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن یان دەنگت، لە ماڵەوە یان تەنانەت ئەگ...
بەرەوپێش بیخوێنە