دەربارەی کلتووری ئاسیاسێڵ
لە ئاسیاسێڵ، کلتوورەکەمان لە ناوجەرگەی هەموو ئەو کارانەدایە کە ئەنجامیدەدەین. ئێمە خێزانێکی جیهانیی هەمەچەشن و گشتگیرین، خولیایەکی هاوبەش بۆ داهێنان و جیاوازبوون کۆماندەکاتەوە. کلتوورەکەمان لەسەر چوار پایەی بنەڕەتی بنیاتنراوە:
هاوکاری
ئێمە هاوکاری لە خوێنماندایە. ئێمە لە سەرجەم سنوورەکان و بوارە جیاجیاکانی پسپۆڕی و پاشخانە جیاوازەکانەوە پێکەوە کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئەنجامی دیار و بەرچاو.
بەتواناکردن
ئێمە کارمەندەکانمان بەتوانا دەکەین تا ئەوپەڕی تواناکانی خۆیان بەدیبهێنن و دەرفەتگەلێکی زۆریان بۆ بڕەخسێنین بۆ گەشەکردن و فێربوون و پەرەپێدان.
فۆکەس خستنە سەر بەشداربوو
پابەندبوونی نەگۆڕمان بە مۆدێرنیزەکردنی جیهانی کڕیارەکانمان هانماندەدات بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی ناوازە و چارەسەری داهێنەرانە و پەیوەندییەکی بێهاوتا.
نەرمی نواندن "مرونەت" و خۆگونجاندن
لە جیهانێکدا کە بە ڕەوتێکی خێرا لە پێشکەوتندایە، ئێمە بە خێرایی و توانای خۆگونجاندن گەشە دەکەین. ئێمە ئامێز بۆ گۆڕانکارییەکان دەگرینەوە و لەخۆمانیان دەگرین و بەردەوام لە هەوڵی باشتر و باشترکردنداین، و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا نەرمی دەنوێنین تا زاڵ ببین بەسەریاندا.
ئێمە پێمان وایە سەرکەوتنمان لەسەر بناغەی خاڵە بەهێزەکانی کارمەندەکانمان بنیاتنراوە. وەرە ناو ئەم خێزانەی ئاسیاسێڵەوە و ببە بە بەشێکی گرنگ لە کلتورە پڕ وزە و دینامیکییەکەمان، و بەشداری بکە لە پەیامەکەمان کە دەوڵەمەندکردنی ژیانی خەڵکە لە ڕێی پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکانەوە.