فێربوون لەکاتی کارکردندا
ئێمە حەزمان بە چالێنجە! چاڵێنج پاڵنەر و هاندەری گەشەکردنە. ئێمە باوەڕمان بە فێربوونە لە ڕێی ئەزموونەوە.
کارمەندەکانمان بەردەوام شارەزایی و زانیاری و لێهاتووییەکانیان فراونتر دەکەن لە ڕێگەی ئەزموونی پراکتیکیی و ئەزموونی کارکردنی واقیعییەوە.
ڕێبازەکەمان؛ ڕێبازی "فێربوون لە ڕێی کارکردنەوە" دەرفەتێکی سەرنجڕاکێش بۆ هەمووان دەڕەخسێنێت لە ئاسیاسێڵدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەرکە پڕ ئاڵنگارییەکان و ڕاییکردنیان، لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی و وەرگرتنی ڕۆڵی جیاواز لەناو کۆمپانیادا، پێداچوونەوە بە کارەکانیان و جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ئەوەی فێری بوون بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە شوێنی کارەکانیاندا.
ئەم ئەزموونە پراکتیکییە ئاستی کارامەییەکانی ئێستای کارمەندەکانمان بەرزتر دەکاتەوە، یارمەتیاندەدات تا کارامەیی نوێ بەدەستبهێنن و پەرە بە توانا داهێنەرانەکانیان بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە – تا ببێتە هاندەرێک "کاتالیستێک" بۆ گەشەکردن و پێشکەوتنیان لە پیشەکانیاندا.