We inspire growth journeys
Welcome to
Asiacell
Family
Hero Image

چیت پێشکەش دەکەین

هەر لە مرونەتەوە لە کارکردندا تا سوودەکان (تایبەتمەندییەکان) و قەرەبووکردنەوە داراییە کێبڕکێکارەکان (کە لە ئاستی هاوتاکانمان باشترە)، ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان دەبەینە سەر بۆ پشتگیریکردن لە گەشەکردنت.

ئێمە برەو بە کلتوورێکی دامەزراوەیی پڕ ئاسانکاری دەدەین کە فۆکەسی لەسەر تیمە و قورسایی خۆی خستووەتە سەر وەربەرهێنان لە کارمەندەکانمان و پەرەپێدانی توانا و شارەزاییەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام.

پەرەپێدانی تواناکانت
بە دوای دەرفەتگەلێکدا بگەڕێ کە بۆ خۆت گونجاوە بۆ گەشەپێدانی ژیانی پیشەییت و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانت لە ڕێی ڕاهێنان و ئاڕاستەکردن و جیهانێک لە خولی ڕاهێنانی ئۆنلاینەوە.
تەرخانکردنی کات بۆ خێزان لە پێشینەی کارەکانمانە
ساتەوەختە بەنرخەکانت لەدەست مەدە! ئێمە ئامانجمان پشتگیریکردن/ئاهەنگگێڕانە بۆ قۆناغەکانی ژیانت لە رێی پێدانی مۆڵەتی دایکایەتییەوە بە مووچەوە.
تەندروستی تۆ بۆ ئێمە گرنگە
ئێمە پلانی بیمەی تەندروستییمان بۆ خۆت و خێزانەکەت دابینکردووە، بۆیە پێویست ناکات خەمی گرنگترین مەسەلەت هەبێت کە تەندروستیتە!
لەشساغی تۆ بۆ ئێمە گرنگە
ئێمە ڕێبازێکی 360 پلەییمان هەیە بۆ لەشساغی تۆ کە بە وردی و لە پێناو باشترکردنی ژیانت داڕێژراوە. هەر لە لەشجوانی 'اللیاقة البدنیة' و خولیاکانەوە تا بەرنامەکانی تایبەت بە لەشساغی، تەنها ئەوەت لەسەرە چیت بۆ گونجاوە ئەوە هەڵبژێریت!
ئاسوودەیی
بێگومان 22 ڕۆژ مۆڵەتی ساڵانە هەمیشە بە پڕوزەیی و بە گوڕوتینەوە دەتهێڵێتەوە، و ساز و ئامادەت دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاڵنگاری و ئاستەنگێک.
دانپێدانانی دەستکەوتەکانت
هەوڵەکانتان هەروا ناڕوات و کەس پێی نەزانێت! ئێمە هەمیشە دڵنیایی دەکەینەوە لەوەی سوپاس دەکرێیت بۆ ئەو کارە باشانەی ئەنجامیاندەدەیت لە ڕێی پاداشتی ساڵانەوە کە لەسەر بنەمای شایستەیی دەبەخشرێتە کارمەندان.
بەری ڕەنجی هەوڵەکانت دەچنیتەوە یان بەری ڕەنجی لێهاتوویی و شارەزاییەکانت دەچنیتەوە!
ئێمە قەرەبووکردنەوەیەکی دارایی کێبڕکێکار (کە لە ئاستی هاوتاکانمان باشترە) دەدەین بە کارمەند بە گوێرەی ستاندەرەکانی بوارەکە، لەگەڵ پێدانی بۆنەسی ناوازە کە لەسەر بنەمای ئەداکردنی کارمەند لە ئیشکردندا دیاریدەکرێت.
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.