We inspire growth journeys
Welcome to
Asiacell
Family
Hero Image

بەهاکانمان

گرنگی پێدان و خەمخۆری

(گشتگییر، بەهێزکەر "بەتواناکەر" و هەمەچەشن)

یەک بە یەکی هەمووان حسابیان بۆ دەکرێت و لە خۆدەگیرێن و پاڵپشتی دەکرێن لە پێناو بەدەستهێنانی سەرکەوتن و گەشەکردندا. ئێمە ژینگەیەکی پڕ وزە و دینامیکی و بەهێزکەرمان هەیە، کە تیایدا هەمەجۆریی و بەها ئاکارییەکان دڵی زیندووی کلتوورە درێژخایەنەکەمانە "ثقافتنا المستدامة".

پەیوەندی

(هەرەوەزیی، پەیوەندیبەستن، و بەشداری پێکەر)

ئەمە ئەو کارەیە کە ئێمە بە باشترین شێوە ئەنجامیدەدەین. ئێمە پشتگیری لە هاوکاری دەکەین و دەرگای پەیوەندی دوولانە "دوو ئاڕاستە" دەکەینەوە. ئێمە بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە و پەیوەندییەک دروست دەکەین کە لەسەر بنەمای متمانە و ڕێز بنیاتنرابێت، و وزەیەکی سەرنجڕاکێش دەخولقێنین کە وا دەکات شوێنی کارەکەمان بەردەوام و هەموو ڕۆژێک پڕ بێت لە وزەی ژیان.

چاڵێنج

(داهێنەرانە، خۆگونجاندن و پڕئومێد)

ئێمە بوێر و چاونەترسین و سنوورەکان تێدەپەڕێنین. ئێمە ڕابەرایەتی پێشکەوتن دەکەین و هەرگیز دەستەوەستان ناوەستین. ئێمە کار بۆ هاندانی گەشەکردنی بەردەوام و چارەسەری تازەگەرانەی کێشەکان و داهێنان دەکەین - و هەمیشە ئاستی ئەزموونی کارمەند و کڕیار و هاوبەش و خاوەن پشکەکانمان بەرزتر دەکەینەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.