چۆن دەستپێدەکەیت

تۆڕی ئاسیاسێڵ هەڵبژێرە

لەگەڵ خزمەتگوزاریی گەڕان "ڕۆمینگ" لە عێراق کە ئاسیاسێڵ پێشکەشتانی دەکات وا هەست دەکەیت لە وڵاتەکەی خۆتدایت.

کاتێك دەگەیتە عێراق، مۆبایلەکەت دابگیرسێنە کە بە سیستەمی یەکگرتووی پەیوەندی مۆبایل "GSM" کاردەکات. تۆڕی ئاسیاسێڵ لەسەر شاشەکەت بە یەکێك لەم شێوازانەی خوارەوە دەدۆزیتەوە:

ASIACELL

IRQAC

05 418

ئەگەر مۆبایلەکەت هێمایەکی جیاوازی نیشاندایت، دەتوانیت زۆر بە ئاسانی خۆت تۆڕی ئاسیاسێڵ هەڵبژێریت.

چۆنێتی پەیوەندییە ناوخۆییەکان:

بۆ پەیوەندیکردن بە ژمارەیەکی مۆبایلەوە: دەست بنێ بە 00964 + ژمارەی مۆبایلەکە کە پێکهاتوە لە 8 خانە

××××-××× ×0096477

بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان:

دەست بنێ بە 00 + کۆدی وڵاتەکە + ژمارەکە. بۆ نمونە، بۆ پەیوەندیکردن بە ژمارەیەکی نۆرماڵەوە لە بەریتانیا دەست دەنێیت بە: ××××-××× 208 44 00

  1. پەیوەندی بکە بە ژمارە 111 بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەك لە ماوەی سەردانەکەتدا لە عێراق (پەیوەندییەكە بێبەرامبەر نییە).
  2. لە حاڵەتی کتوپڕدا، تکایە پەیوەندی بکە بە ژمارە 112 و پەیوەندییەکە بێبەرامبەرە.


خزمەتگوزای "GPRS"
ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری "ئینتەرنێتی گەڕان رۆمینگــی +4G" بۆ مۆبایل پێشکەشدەکات لەکاتی سەردانکردنی عێراق. لە رێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەتوانیت بە خێراییەکی بێ هاوتا بە ئینتەرنێتدا بگەڕێیت، ئیمەیڵەکەت چێك بکەیت و بەردەوام بیت لە پەیوەندی لە ریِگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە. بۆ زانینی نرخەکان، تکایە پەیوەندی بکە بە تۆڕی مۆبایلەکەى خۆتەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.