ئۆفەرەکانی #350* تایبەتن بە تۆ و لەگەڵ لایف ستایڵی تۆدا گونجاون!
350#* تەنیا ئۆفەرێکی ئاسایی نییە و بەس، بەڵکو خزمەتگوزارییەکی نایابە بۆ دابینکردنی باشترین داشکاندن و ئۆفەرەکان کە تایبەتن بە خۆت و لەگەڵ لایف ستایڵی تۆدا گونجاون؛ وەک 5 هێندە باڵانسی بێبەرامبەر، تا %50 داشکاندن لە پاکێجەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی، بەکارهێنانی بێبەرامبەری سناپچات لە چەند پاکێجێکی دیاریکراوی ئینتەرنێتدا، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تریش.
پەیوەندی بکە بە #350* تا ئۆفەر و داشکاندنە تایبەتەکانت بزانیت.
پرسیاری 1: خزمەتگوزاری #350* چییە؟
خزمەتگوزاری #350* خزمەتگوزارییەكی تایبەتە کە بەشداربوو دەتوانێت ئاگاداری باشترین ئۆفەری ئینتەرنێت و دەقیقەی پەیوەندی و کورتەنامەی تایبەت بە هێڵەكانیان.
پرسیاری 2: چۆن دەتوانم ئۆفەرەکانی تایبەت بە هێڵەكەم بدۆزمەوەو بەشداری بكەم لە یەکێکیاندا؟
دەتوانیت ئەو ئۆفەرانەی تایبەتن بە هێڵەکەت بدۆزیتەوە وبەشدارییان تێدا بکەیت لە ڕێگەی:
- پەیوەندیکردن بە #350*
- ناردنی نامەیەکی بەتاڵ بۆ 350 تا ئۆفەرەکانیان بە کورتەنامەیەک بەدەستبگات.
- سەردانکردنی ئەپلیکەیشن یان ماڵپەڕی ئاسیاسێل.
- سەردانکردنی ناوەندەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێل.
- لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربووان 111
پرسیاری 3: تایبەتمەندییەكانی خزمەتگوزاری #350* چین؟
لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەتوانیت ئاگاداری باشترین ئۆفەرەکانی ئاسیاسێڵ کە تایبەتن بە هێڵەكەت و زۆر بەئاسانی و بە خێرایی بەشدارییان تیادا بکەیت.
هەروەها بەشداربووان دەتوانن ناو بە ناو ئاگاداری تازەترین ئۆفەرەکانی تایبەت بە هێڵەکانیان بن لەم خزمەتگوزارییە کە بەردەوام بۆ هەر هێڵێك ئەپدەیت دەکرێتەوە بە پێی پێویستی و بەکارهێنانی بەشداربوو.
پرسیاری 4: ئەو بەشداربوانە كێن كە خزمەتگوزاری #350* دەیانگرێتەوە؟
هەموو بەشداربووانی هێڵی پریپەید دەتوانن لە خزمەتگوزارى #350* بەشداربن.
لە 3ی حوزەیرانی 2026ەوە، ئۆفەرە تایبەتەکانی هێڵەکەت دوای بەشداریکردن یان نوێکردنەوەی بەشداریکردن، بە هەڵبژاردەکانی ماوەی ڕۆژانە، هەفتانە و 4 هەفتەی نوێ بەردەستن لە جیاتی 30 ڕۆژ.
بەند و مەرجەکان جێبەجێ دەکرێن.





