خزمەتگوزاریی ناردنی باڵانس رێگە خۆشدەکات بۆ بەشداربووانی پریپەیدی ئاسیاسێڵ کە بتوانن لەیەکتریەوە باڵانسیان پێبگات و بینێرن.

تەنها *١٢٣* پاشان پارەکە بە دیناری عێراقی*پاشان ژمارەی مۆبایلەکە و پاشان# بەواتایەکی تر: Transfer Code پاش ئەوە نێرەر کورتەنامەیەکی پێدەگات بۆ دڵنیابوونەوە لە داواکارییەکەى، کە پێویستە لەوکاتەدا دەست بنێ بە OK دا و پاشان ژمارە 1 لێبدات و دووبارە OK بکاتەوە.


  1. كه‌مترین بڕی ڕێگەپێدراو بۆ گواستنەوەی بالانس بریتیه‌ له‌ 1,000 دینار
  2. ئەوپەڕی بڕی ڕێگەپێدراو بۆ هەر جارێك ناردنی باڵانس‌ 10,000 دینارە
  3. زۆرترین بڕی ڕێگەپێدراو بۆ گواستنەوەی باڵانس لە رۆژێكدا بریتیە لە 300,000 دینار.
  4. بڕی بالانس ناگەرێندرێتەوە ئەگەر بۆ ژمارەیەکی هەڵە نێردرا

نرخی هەر جارێک ناردنی باڵانس 500 دینارە لە 7ـی ئایاری 2026ــەوە

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.