خزمەتگوزاریی ناردنی باڵانس لە ئاسیاسێڵ ڕێگە دەدات بە بەشداربووانی هێڵی پریپەیدی ئاسیاسێڵ کە بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان باڵانس بۆ ژمارەیەکی دیکەی هێڵی پریپەیدی ئاسیاسێڵ بنێرن.

چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری:

  1. کۆدی ڕاستەوخۆ (USSD): پەیوەندی بکە بە: *123* پاشان بڕی باڵانس بە دیناری عێراقی*پاشان ژمارەی مۆبایلەکە و پاشان#
    پاشان ژمارە 1 لێبدە
    • هەردوو نێردەر و وەرگر کورتەنامەیەکی پشتڕاستکردنەوەیان پێدەگات.

یان پەیوەندی بکە بە #*123

  • پەیڕەوی هەنگاوەکان بکە بۆ داخڵکردنی بڕی باڵانسەکە و ژمارەی وەرگر.


  1. کورتەنامە (SMS): کورتەنامەیەک بنێرە بۆ 222 بەم شێوەیەی خوارەوە:
    بڕی باڵانسەکە، پاشان ژمارەی وەرگر
    • هەردوو نێردەر و وەرگر کورتەنامەیەکی پشتڕاستکردنەوەیان پێدەگات.


  2. . لە ڕێگەی ئەپی ئاسیاسێڵەوە:
    خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی ئەپی ئاسیاسێڵەوە بەکاردێت.
    • بڕی باڵانسەکە و ژمارەی وەرگر داخڵ بکە.
    • گواستنەوەکە پشتڕاست بکەرەوە.

یاساکانی خزمەتگوزاری :ئەم خزمەتگوزارییە چەند ڕێنماییەک دەیگرێتەوە:

  1. کەمترین بڕی ڕێگەپێدراو بۆ هەر جارێکی گواستنەوەی باڵانس بریتییە لە 1,000 دینار.
  2. زۆرترین بڕی ڕێگەپێدراو بۆ هەر جارێکی گواستنەوەی باڵانس بریتییە لە 10,000 دینار.
  3. زۆرترین بڕی ڕێگەپێدراو بۆ گواستنەوەی باڵانس لە رۆژێکدا بریتییە لە 300,000 دینار.
  4. ئاگاداری: لە کاتی ناردنی باڵانس بۆ ژمارەیەکی هەڵە، ئەوا باڵانسی نێردراو ناگەڕێندرێتەوە بۆ کەسی نێردەر.

نرخی خزمەتگوزاری:
نرخی بەکارهێنان 500 دینارە بۆ هەر جارێکی ناردنی باڵانس.



پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.