لە ڕێی تایبەتمەندی ناسینەوەی خێرا لە ئاسیاسێڵەوە
کۆنترۆڵی هەموو شتێک بکە لە یەک جێگەوە!
ئاسیاسێڵ هەمیشە هەوڵدەدات باشترین و ئاسانترین ئەزموون پێشکەش بە بەشداربووانی بکات. هەر بۆیە لە بری ئەوەی سیمکارتەکەت دەربهێنێت و بیخەیتە ناو مۆبایلەکەتەوە بۆ چێککردنەوەی باڵانسەکەت، ئێستا بەشداربووانی AsiaConnect وMiFi دەتوانن باڵانس چێک بکەن، پڕ بکەنەوە، پاکێج بکڕن و زۆر کاری تریش لە ڕێی تایبەتمەندی ناسینەوەی خێراوە.
هەموو ئەمانە لە ڕێی ئەم هەنگاوە ئاسانانەی خوارەوە:
- مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەت کۆنێکت بکە بە MiFi یان CPE بە بەکارهێنانی LAN یان Wi-Fi یەکەتەوە.
- سەردانی ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ بکە.
- لە لاپەڕەی سەرەکیدا، کلیک لەسەر لاپەڕەی تایبەتیت بکە (پرۆفایلەکەت)، پاشان کلیک لەسەر چوونەژوورەوەی خێرا بکە، کە لەوێوە دەتوانیت باڵانس چێک بکەیت، باڵانس پڕبکەیتەوە و پاکێج بکڕیت زۆر کاری تریش لە ڕێی تایبەتمەندی ناسینەوەی خیراوە.
- هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە#223* بۆ بەڕێوەبردنی هێڵی ئینتەرنێتەکەت