تایبەتمەندى ئەم خزمه تگوزارييه نوێیە چییە؟
لە ڕێگەى ئەم خزمەتگوزاریيەوە دەتوانیت ژمارەکەت هەڵبژێریت و هەر كە ژمارەكەت حیجز كرد لە ڕێی پەیوەندیكردن بە كۆدی #339* یان لە ڕێی ئاسیا مۆل، ئەوا نرخی حیجزكردنی ژمارەكە لە باڵانسەكەت دەبڕدرێت. هەڵبژاردنەكەش بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبێت:
1- هەڵبژاردنى ژمارە نایابەکان
جۆری ژمارە |
نرخ |
نرخی حيجزكردنی ژمارەكەلە ڕێی #339* یان ئاسیامۆل |
زیوی |
20,000 |
500 |
ئاڵتونی |
50,000 |
1,000 |
+ئاڵتونی |
100,000 |
1,500 |
پلاتینی |
250,000 |
3,750 |
+پلاتینی |
500,000 |
5000 |
یاقوتی |
1,000,000 |
10,000 |
+یاقوتی |
2,000,000 |
20,000 |
++یاقوتی |
3,500,000 |
35,000 |
2- ژمارەیەک کەخۆت هەڵیدەبژێریت
دەتوانیت ژمارەیەک هەڵبژێریت کە هەمیشە خوازیاری بویت، بۆ نمونە: ژمارەیەک هاوشێوەی بەرواری لەدایکبونت، ژمارەیەک وەک ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەت یان ژمارەیەکی تر وەک ژمارەکەی خۆت لە تۆڕەکانی دیکە.
3- هەڵبژاردنى ژمارە تایبەتەکان
دەتوانیت بە پێی پێویستییەكانت و بە ئاره زووى خۆت ژمارەیەکی گونجاو لەناو ئەم کۆمەڵە ژمارەیە هەڵبژێریت.
چۆن دەتوانیت ژمارەیەکى نوێت دەستبکەوێت لە ڕێگەى ئەم خزمەتگوزاریيەوە؟
1- بۆ هەڵبژاردنى ژمارەى نایاب:
پێویستە بەشداربوو بچێتە ناو لیستى لاوەکى و ئەو ژمارەیەى ئارەزووی دەکات هەڵیبژێرێت كە بریتین لە یاقوتی، پلاتینى،ئاڵتونى یان زیوى.
2- بۆ ژمارەى هەڵبژێردراو لەلایەن بەشداربوەوە:
پێویستە بەشداربوو 4 تا 6 ژمارەی کۆتایی ئەو ژمارەیەی کە دەیەوێت بەدەستی بێنێت داخڵ بکات و کلیكی گەڕان بکات.
3- بۆ هەڵبژاردنى ژمارە تایبەتەکان:
پێویستە بەشداربوو بگەڕێت بۆ ئەو ژمارەیەی کە خواستی دەکات لە لیستی ژمارە تایبەتەکان وپاشان بۆ بەدەست هێنانی ژمارەکە پێویستە سەردانی نزیکترین ناوەندی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکات.
چەند زانیارییەکی تر
1- بەشداربوو دەتوانێت تا پێنج ژمارە حیجز بکات.
2- پێویستە بەشداربوو سەردانى یەکێک لە ناوەندە سەرەکیيەکانى فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بكات لە ماوەى 48 کاتژمێر لە بەروارى حیجزکردنەوە و هەموو بەڵگەنامەکانى گرێبەستى پێبێت بۆ ئەوەى بتوانێت ژمارەکە بکڕێت پێش تەواوبونى ماوەى حیجزکردن. و لەکاتی سەردان نەکردنی ناوەندەکەدا لە ماوەی دیاریکراودا بەشداربوو مافی ئەوەی نامێنێت ئەو ژمارەیەی هەبێت و ئاسیاسێڵ مافی خۆیەتی تەرخانی بکات بۆ هەر بەشداربوویەکی تر. وە بەپێی یاسا ،بەشداربوو ناتوانێت زیاتر لەو ژمارانە بکڕێت کە دەتوانێت بە ناوی خۆیەوە تۆماری بکات.
3- لەکاتی حیجزکردنی هەر ژمارەیەکی ناو لیستەکە، نرخی حیجزكردنی ژمارەكە لە باڵانسی بەشداربوو دەبڕدرێت و بە کورتەنامەیەک ئەو ژمارەیەی پێدەگات کە هەڵیبژاردوە بۆ خۆی لەگەڵ ژمارەی نهێنی (PIN)ی تایبەت بە خۆی و بەرواری بەسەرچوونی ماوەی حیجزکردن. نرخی حیجیزكردنی ژمارەكەش ناگەڕێندرێتەوە.
4- پێویستە لەسەر بەشداربوو ژمارەی نهێنی (PIN) ی تایبەت بە خۆی لاى خۆى پارێزراو بێت کاتێک کە دەچێت بۆ سەردانى بنکەکانى فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بۆ بەدەستهێنانى ژمارەى حیجزکراو.