بە نرخێکی گونجاو ژمارەیەكی نایاب هەڵبژێرە و جیاوازبوونی خۆت بسەلمێنە

تایبەتمەندى ئەم خزمه تگوزارييه نوێیە چییە؟

لە ڕێگەى ئەم خزمەتگوزاریيەوە دەتوانیت ژمارەکەت هەڵبژێریت و هەر كە ژمارەكەت حیجز كرد لە ڕێی پەیوەندیكردن بە كۆدی #339* ئەوا نرخی حیجزكردنی ژمارەكە لە باڵانسەكەت دەبڕدرێت. هەڵبژاردنەكەش بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبێت:

1- هەڵبژاردنى ژمارە نایابەکان

*نرخی حيجزكردنی ژمارەكەلە ڕێی #339

نرخ

جۆری ژمارە

500

20,000

زیوی

1,000

50,000

ئاڵتونی

1,500

100,000

+ئاڵتونی

3,750

250,000

پلاتینی

5000

500,000

+پلاتینی

10,000

1,000,000

یاقوتی

20,000

2,000,000

+یاقوتی

35,000

3,500,000

++یاقوتی

2- ژمارەیەک کەخۆت هەڵیدەبژێریت

دەتوانیت ژمارەیەک هەڵبژێریت کە هەمیشە خوازیاری بویت، بۆ نمونە: ژمارەیەک هاوشێوەی بەرواری لەدایکبونت، ژمارەیەک وەک ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەت یان ژمارەیەکی تر وەک ژمارەکەی خۆت لە تۆڕەکانی دیکە.

3- هەڵبژاردنى ژمارە تایبەتەکان

دەتوانیت بە پێی پێویستییەكانت و بە ئاره زووى خۆت ژمارەیەکی گونجاو لەناو ئەم کۆمەڵە ژمارەیە هەڵبژێریت.

چۆن دەتوانیت ژمارەیەکى نوێت دەستبکەوێت لە ڕێگەى ئەم خزمەتگوزاریيەوە؟

  • بەسەردانى ناوەندە سەرەکیيەکانى فرۆشتنی ئاسیاسێڵ لەسەرتاسەری عێراق.
  • بە پەیوەندیکردن بە کۆدی # 339 * پاشان چوونە ناو لیستى هەڵبژاردنەكان و پەیڕەوکردنى رێنماییەکان:
  • 1- بۆ هەڵبژاردنى ژمارەى نایاب:

    پێویستە بەشداربوو بچێتە ناو لیستى لاوەکى و ئەو ژمارەیەى ئارەزووی دەکات هەڵیبژێرێت كە بریتین لە یاقوتی، پلاتینى،ئاڵتونى یان زیوى.

    2- بۆ ژمارەى هەڵبژێردراو لەلایەن بەشداربوەوە:

    پێویستە بەشداربوو 4 تا 6 ژمارەی کۆتایی ئەو ژمارەیەی کە دەیەوێت بەدەستی بێنێت داخڵ بکات و کلیكی گەڕان بکات.

    3- بۆ هەڵبژاردنى ژمارە تایبەتەکان:

    پێویستە بەشداربوو بگەڕێت بۆ ئەو ژمارەیەی کە خواستی دەکات لە لیستی ژمارە تایبەتەکان وپاشان بۆ بەدەست هێنانی ژمارەکە پێویستە سەردانی نزیکترین ناوەندی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکات.

    چەند زانیارییەکی تر

    1- بەشداربوو دەتوانێت تا پێنج ژمارە حیجز بکات.

    2- پێویستە بەشداربوو سەردانى یەکێک لە ناوەندە سەرەکیيەکانى فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بكات لە ماوەى 48 کاتژمێر لە بەروارى حیجزکردنەوە و هەموو بەڵگەنامەکانى گرێبەستى پێبێت بۆ ئەوەى بتوانێت ژمارەکە بکڕێت پێش تەواوبونى ماوەى حیجزکردن. و لەکاتی سەردان نەکردنی ناوەندەکەدا لە ماوەی دیاریکراودا بەشداربوو مافی ئەوەی نامێنێت ئەو ژمارەیەی هەبێت و ئاسیاسێڵ مافی خۆیەتی تەرخانی بکات بۆ هەر بەشداربوویەکی تر. وە بەپێی یاسا ،بەشداربوو ناتوانێت زیاتر لەو ژمارانە بکڕێت کە دەتوانێت بە ناوی خۆیەوە تۆماری بکات.

    3- لەکاتی حیجزکردنی هەر ژمارەیەکی ناو لیستەکە، نرخی حیجزكردنی ژمارەكە لە باڵانسی بەشداربوو دەبڕدرێت و بە کورتەنامەیەک ئەو ژمارەیەی پێدەگات کە هەڵیبژاردوە بۆ خۆی لەگەڵ ژمارەی نهێنی (PIN)ی تایبەت بە خۆی و بەرواری بەسەرچوونی ماوەی حیجزکردن. نرخی حیجیزكردنی ژمارەكەش ناگەڕێندرێتەوە.

    4- پێویستە لەسەر بەشداربوو ژمارەی نهێنی (PIN) ی تایبەت بە خۆی لاى خۆى پارێزراو بێت کاتێک کە دەچێت بۆ سەردانى بنکەکانى فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بۆ بەدەستهێنانى ژمارەى حیجزکراو.

    پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.