لە Huawei AppGallery بیکڕە

و پارەکەی لە باڵانسەکەت بدە!

مۆبایلی هواویت هەیە و ئارەزووی کڕینی یاری و ئەپلیکەیشن دەکەیت لە AppGallery Huawei، وبە دوای ڕێگایەکەی ئاساندا دەگەڕێیت کە چۆن نرخەکەی بدەیت؟ کێشە نییە!

لە چواچێوەی هەوڵەکانی ئاسیاسێڵ بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ بەشداربووانی، ئێستا دەتوانیت حەزت لە چی بێت لە ئەپلیکەیشن و یاری لە AppGallery Huawei بیکڕیت و بە ئاسانی لەڕێی باڵانسی مۆبایلەکەتەوە ڕاستەوخۆ پارەکەی بدەیت.


ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ مۆبایلی هواوی بەردەستە.

چۆنیەتی بەشداریکردن

  • کردنەوەی ئەکاونتی هواوی تاوەکو بەشداربوو بتوانێت پێویستیەکانی بکڕێت (ئەگەر بەشداربوو تاوەکو ئێستا ئەکاونتی نەبێت).
  • بۆ دروستکردنی ئەکاونتی هواوی، پێوویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێبکەیت: یەکەم جار بچۆرە سەر Settings، دواتر بچۆرە سەر Huawei account دواتر - Create an account پاشان -ژمارەی مۆبایلەکەت داخڵ بکە ولە کۆتایدا confirm هەڵبژێرە.
  • بۆ تەواوکردنی پرۆسەی کڕینەکەت یان بەشداریکردنەکەت، ئەو ئەپلیکەیشنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەدەستیبهێنیت، دواتر ژمارەی مۆبایلەکەت داخڵ بکە و کۆدی دڵنیابوونەوەت پێدەگات، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی هێڵەکە.
  • نرخی کڕین بەپێی جۆی یاری یان ئەپلیکەیشنەکەیە.

لە کاتی تەواوبوونی پرۆسەی کڕینەکەت یان بەشداریکردنەکەت، بەشداربوو نامەیەکی پێدەگات کە تێیدا ناوی خزمەتگوزارییەکە و بڕی باڵانسی لێ بڕدراو بۆ کڕینی خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربوو ڕووندەکاتەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.