كارتی نوێی پڕكردنەوەی ئاسیاسێڵ چییە؟

كارتی نوێی پڕكردنەوەی ئاسیاسێڵ كارتی پڕكردنەوەی باڵانسە بۆ هەموو هێڵەكانی ئاسیاسێڵ، لە رێی ئەم کارتە نوێیانەوە دەقیقەی پەیوەندیكردن بەدەستدێنیت لەبری وەرگرتنەوەی باقی پارە تا لەگەڵ ئازیزانت بەردەوامی زیاتر بە پەیوەندیەكانت بدەیت

له بەرواری یەکی کانونی یەکەم 2022 كارتی پڕكردنەوە دوو جۆرە بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

  • كارتی جۆری 500 دیناری كە 8 دەقیقە پەیوەندیكردنی تێدایە بۆناو تۆڕی ئاسیاسێڵ، كارایە تا نیوەشەوی هەمان رۆژی پڕكردنەوە, وە نرخی کارتی پڕکردنەوە تەنها بە 500 دینارە.
  • كارتی جۆری 750دیناری كە 12 دەقیقە پەیوەندیكردنی تێدایە بۆناو تۆڕی ئاسیاسێڵ، كارایە تا نیوەشەوی هەمان رۆژی پڕكردنەوە, وە نرخی کارتی پڕکردنەوە تەنها بە 750 دینارە.

كارتی نوێی پڕكردنەوەی ئاسیاسێڵ لە كوێ دەستدەكەوێت؟

ئەم جۆرە نوێیانەی كارتی پڕكردنەوەی ئاسیاسێڵ لە سه‌رجه‌م دوكان و بازارةكان ولای بریکارەکانی ئاسیاسێڵ ده‌ستده‌كه‌ون

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.