بۆ یەکەمجار لە عێراق ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری "باڵانسەکەم" پێشکەش بەهەموو بەشداربوانی هێڵەکانی پریپەید دەکات کە دەتوانن لە رێیەوە سەرجەم وردەکاری بەکارهینانەکانیان بزانن وەکو:
نرخی دوایین پەیوەندی و کورتەنامەکان
بڕی باڵانسی ماوە
بەشداربوو دەتوانێت لە رێی کورتەنامەوە تەواوی نرخی بەکارهێنانەکانی بزانێت کە راستەخۆ دوای ئەنجامدانی پەیوەندی و ناردنی نامە پێی دەگات.
بۆ سودمەندبوون لەم خزمەتگوزاری يە و زانيني نرخي هەموو بەكارهێنانەكانت و زانيني بالانسي ماوە 1 بنيرە بۆ 3029 تاوەكو بەشداري بكەيت لەم خزمەتگوزارييە.
بڕی 2 دیناری عێراقی وەک نرخی هەر کورتەنامەیەک كە بە بەشداربوو دەگات لە باڵانسی سەرەکی بەشداربوو دەبڕدرێت.
سەرجەم بەشداربووە نوێكات دواي كاراكردني هێڵەكانيان لەرێى نامەى بەخێرهاتنەوە سەبارەت بە سوودمەندبوون لەم خزمەتكوزارييە ئاكاداردەكرێنەوە و چۆنيەتی بەشداريكردن تێيدا.
بەشداربوو دەتوانێت هەرکاتێک بیەوێت بەشداریکردنی لەم خزمەتگوزارییە رابگرێت بەناردنی 0 بۆ ژمارە 3029 و هەروەها دووبارە بەشداری بکاتەوە.