لە رێگەى خزمەتگوزارى (CALLect)ەوە، لایەنى (أ) دەتوانێت پەیوەندی بکات بە لایەنی (ب)ەوە لەسەر حسابى لایەنى (ب) خۆی، ئەویش لە ڕێگەى لێدانى # پێش لێدانی ژمارە مۆبایلى لایەنى (ب). وەکو هەر پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئاسایی، لایەنى (ب) ژمارە مۆبایلى لایەنى (أ) لەسەر شاشەکەى دەبینێت. کاتێک لایەنى (ب) وەلآمى پەیوەندییەکە دەداتەوە، گوێی لە ڕێنمایی دەنگیی دەبێت کە یەکێک لەم دوو هەڵبژاردەیە دەخاتە بەردەستى:

  • ژمارە 1 لێبدە بۆ دانى پارەى ئەو پەیوەندییەى هاتووە.
  • یان ژمارە 2 لێبدە بۆ رەتکردنەوەى پەیوەندیەکە، ئەوکات پەیوەندییەکە رەتدەکرێتەوە.
  • بۆ بەکارهێنانى خزمەتگوزارى CALLect، پێویستە بەشداربو نیشانەى # لێبدات ئینجا ژمارە مۆبایلى لایەنى (ب) بەم شێوەیەی خوارەوە:

    #077XXXXXXXX

    پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.