هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ پیاده‌كردنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان، وە به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئاسیاسێڵ ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی تۆمارکردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ فرۆشتنی سیم كارت به به‌شداربوان به سیستمی پێشكه‌وتوو وبه كه‌مترین كات، وهه‌وڵدان بۆ تۆماركردنی زانیارییه‌كان به شێویەکی سه‌رده‌میانه و پارێزراو.
بۆ سوودمه‌ندبوون له‌م سیستمه نوێیه، پێویسته سه‌رجه‌م به‌شداربوان ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن:
یه‌كه‌م: بۆهاوڵاتی عێراقی، پێویسته یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی پێبێت: ناسنامه‌ی باری شارستانی، ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، ناسنامه‌ی نیشتمانی فیدراڵ، له‌گه‌ڵ كۆبۆنی خۆراك، كارتی زانیاریی یان كارتی نیشته‌جێبوون.
دووه‌م: بۆ هاوڵاتی بیانی: پێویسته یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌بێت: پاسپۆرتی بیانی له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تی نشینگه، ناسنامه‌ی په‌نابه‌رێتی.
دواتر فۆرمی ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌شداربووه‌كه پڕده‌كرێته‌وه، وێنه‌یه‌كی ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ واژۆیه‌كی زیندوو، ئینجا په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی لێ وەردەگیرێت، دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك ته‌واوی تۆماره‌كردنه‌كه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت.
له‌گه‌ڵ سیستمی تۆماری ئه‌لیكترۆنی نوێ.. . كاتت به‌فێرۆ ناچێت.