سوپاس بۆ بەكارهێنانی ئاسیاسێڵ!

ئاسیاسێڵ گرنگی بە بۆچوونەكانتان دەدات وخزمەتگوزاری "دەنگی بەشداربوان" دەخاتە بەردەستتان تا راشكاوانە وبەشێوەیەکی پراکتیکی رای خۆتان لەبارەی كوالیتی وخزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكانی ئاسیاسێڵەوە دەرببڕن.

ئاسیاسێڵ لە رێی 3120 بە كورتەنامە رای بەشداربوان لەسەر چەندین بوار وەردەگرێت، لەوانە نرخ، ئۆفەر، جۆرەكانی كارتی پڕكردنەوە، كوالیتی تۆڕ، خزمەتگوزاریی 3G، خزمەتگوزاری بەشداربوان ومامەڵەی ناوەندەكانی فرۆشتنی سەرەكی ئاسیاسێڵ وچەندینی بابەتی تریش.

ئاسیاسێڵ پێشنیار وتێبینییەكانتان بە هەند وەردەگرێت وكاریان لەسەر دەكات تا برەوی زیاتر بە کوالیتی كار وبەرهەمەكانی بدات وباشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوانی بكات.

ئامانجمان رەزامەندیتانە!

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.