سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن
Hero Image

به‌ درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵەی رابردوو، هه‌وڵى به‌رده‌وام وماندونه‌ناسانه‌ى خۆم و هه‌موو تیمی ئاسیاسێڵ بریتی بوو له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كاركردنی كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆ بالاترین ئاسته‌كان، به‌ جۆرێك زۆر كه‌س پێیان وابوو كه‌ ئێمە ناگه‌ینه‌ ئامانج. له‌ سه‌ره‌تادا، كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ به‌وه‌ ناسرابو كه‌ یه‌كه‌مین كۆمپانیاى په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌ عێراقدا. به‌لام له‌مڕۆماندا، هه‌ر یه‌كه‌مین نییه‌ وبه‌س، به ڵكو گه‌وره‌ترین وسه‌ركه‌وتووترینیشیانه‌. لێره‌شه‌وه‌، شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانین بڵێین ئاسیاسێڵ تاكه‌ كۆمپانیای عێراقییه‌ توانیبێتی تۆڕه‌كانى سه‌رتاسه‌رى خاكى كوردستان وعێراق بگرێته‌ وە وخزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شى 17 ملیۆن به‌شداربوو بكات

ئه‌گه‌ر ئاوڕێك بده‌ینه‌وه‌ وسه‌یرى ئه‌و رێگایه‌ بكه‌ین كه‌ تا گه‌یشتن به‌م ئاسته‌ى ئیَستا بڕیومانه‌، درك به‌و پێگه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاسیاسێڵ پێیگه‌یشتووه‌: ئاسیاسێڵ كۆمپانیایه‌كه‌ به‌كرده‌وه‌ بووه‌ته‌ كۆمه‌لَیَك به‌هاى بالا بۆ دامەزرێنەرانی : پێشكه‌وتن وداهێنان وجیاوازبون. زۆرجار ووتراوه‌ كه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ پێشه‌نگى به‌دیهیێنانى گه‌شه‌ى كۆمه‌لایه‌تى وپیشه‌سازى ده‌زانین له‌ ولاته‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان: ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌م راستییه‌ له‌رێی هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ین

ئاسیاسێڵ بۆ ئه‌وه‌ دروستبووه‌ به‌رهه‌م وخزمه‌تگوزارییه‌كانى پێشكه‌شى خه‌لَك بكات له‌ پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان به‌ نرخى گونجاو. وهه‌موو هەوڵێکمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وتى پێشكه‌وتن له‌ ولاته‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى مۆبایل تیایدا بكه‌ینه‌ یەکێك له‌ خێراترین كه‌رته‌كانى جیهان له‌ڕووى گه‌شه‌كردنه‌وه‌. له‌ ڕێگە‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد وهه‌وڵه‌كانمان له‌ بواری گه‌شه‌پێداندا، توانیومانه‌ مه‌وداى په‌یوه‌ندییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین ومتمانه‌ى خه‌ڵكى عێراق به‌ده‌ست بهێنین، وئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد ئه‌م ئاواتانه‌ بوونه‌ واقیع

هیوادارم له‌ كاتى گه‌ڕان به‌ناو ئه‌م پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ وبینینی ناوه‌رۆكه‌كانى، وشه‌كانم ده‌نگدانه‌وه‌ وره‌نگدانه‌وه‌ى خۆیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هێز وجوانى ئاسیاسێڵی تیاببینه‌وه

له‌گه‌ڵ ڕێزم،

فاروق مه‌لا مسته‌فا

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.