ئاسیاسێل دەدرەوشێتەوە و پێگەی عێراق لە بواری داهێنان بەهێزتر دەکات بە بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی ®Stevie
ئاسیاسێڵ سێ خەڵاتی بەناوبانگی لە چوارچێوەی خەڵاتە جیهانییەکانی ®Stevie بۆ ئەدای نایابی تەکنەلۆژی بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا. ئەم دەستکەوتە پێگەی پێشەنگی کۆمپانیاکە دووپات دەکاتەوە وعێراقیش دەباتە ئاستی ئەو وڵاتانەی کە دەستیانکردووە بە خستنە بەردەستی چارەسەری دیجیتاڵیی پێشکەوتوو.
ئاسیاسێڵ خەڵاتی زیوینی ®STEVIE بۆ "خەڵاتی ساڵ بۆ کۆمپانیای پەیوەندییەکان" بەدەستهێنا، وەک پێزانینێک بۆ وەبەرهێنانە بەردەوامەکەی لە ژێرخانی ئابووری، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان "BSS" لەسەر ئاستی وڵات بە شێوەیەکی گشتگیر، بەبێ ئەوەی هیچ پچڕانێک لە خزمەتگوزارییەکان ڕووبدات، هاوتەریب لەگەڵ ئەدای دارایی بەهێز و بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییە بەرفراوانەکانی بەبێ کەم و کوڕی.
هاوکات کۆمپانیاکە خەڵاتی برۆنزی بۆ "باشترین خزمەتگوزاریی نوێی بواری ژیریی دەستکرد" بردەوە، بەهۆی خستنەبەردەستی خزمەتگوزاریی "لەیلا"، کە یەکەمین یاریدەدەری کەسیی پاڵپشتیکراوە بە ژیریی دەستکرد و بەرهەمی ناوخۆییە و بە درێژایی 24 کاتژمێر بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی کار دەکات، و پشتگیری خێرا و ورد پێشکەش دەکات لە ڕێگای ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕی ئاسیاسێڵ و وەتساپ و فەیسبووک ماسنجەرەوە.
کۆمپانیاکە خەڵاتی بڕۆنزی بۆ بەشی "داهێنانی تەکنیکیی ساڵ" بەدەستهێنا بۆ ژێرخانی ئاوێتەکراو بە ژیریی دەستکرد و تەکنیکی پێشکەوتووی پرۆسێسکردنی زمانی سروشتی "NLP"، لە خزمەتگوزاریی "لەیلا"دا کە بە تەواوی ئاگاداری وردەکارییەکانە و هاوکات وەڵامی ورد و بێخەوش دابیندەکات، کە یەککانگیرە لەگەڵ سیستەمە بنچینەییەکانی ئاسیاسێڵ.
ئەم بردنەوەیە سەرباری بوونی کێبڕکێیەکی توند لە نێوان کۆمپانیاکانی زیاتر لە 30 وڵاتی جیهان بەدەستهات، لەنێویشیاندا کۆمپانیا جیهانییە دیارەکانی وەک Amazon و Google و Cisco و Meta، کە نیشاندەری گرنگیی ئەم دەستکەوتەن و خستنەڕووی ناوبانگی گەشەسەندووی عێراقە وەک ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژی.
ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی و بەفراوانکردنی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک و بنیاتنانی ناوەندی نوێی داتا، کە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و خێراکردنی گەشەی ئابووریی دیجیتاڵی لە عێراق.