ئاسیاسێڵ سپۆنسەری لوتکەی بازرگانی عێراقی IBS 2025 دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ خستنەبەردەستی 5Gـی گشتگیر دووپات دەکاتەوە
ئاسیاسێڵ، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق سپۆنسەری فەرمی یەکەمین لوتکەی بازرگانی عێراق IBS 2025 کرد، بەمەش جەختی لەسەر پابەندییەکانی خۆی بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە وڵاتدا و بەهێزترکردنی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت کردەوە. لوتکەکە کاربەدەستانی باڵا و وەبەرهێنەران و خاوەنکاران و هەروەها نوێنەرانی کۆمپانیا گەورە عێراقی و نێودەوڵەتیەکانی بانگهێشتکرد بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ گەشەی بەردەوامی ئابووری.
لەمیانی چالاکییەکەدا، ئاسیاسێڵ تیشکی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی پەیوەندییەکانی نەوەی داهاتوو لە بواری ئینتەرنێتدا بۆ فەراهمکردنی پێشکەوتن لە سەرجەم بوارەکانی تەکنەلۆژیا و وزە و خزمەتگوزارییە داراییەکان و خانووبەرەدا. کۆمپانیا پلانەکانی خۆی بۆ دانانی زیاتر لە 1000 تاوەری دیکەی پەیوەندیی لە ساڵی 2025ـدا ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی ڕووماڵی متمانەپێکراو بۆ ئەو ناوچانەی کەمتر خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانیان پێگەیشتووە لە پێناو بەرزکردنەوەی کواڵیتی خزمەتگوزارییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.
هەروەها ئاسیاسێڵ دووپاتیکردەوە کە دوای چەندین ساڵ لە وەبەرهێنانی چڕو پڕی بەردەوام، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ خستنەبازاڕی "5G" لەسەر ئاستی وڵات تەواو بووە. کۆمپانیا جەختی کردەوە کە بڕیاری شەفافی مۆڵەتپێدان لە کاتی خۆیدا زۆر گرنگە بۆ رێگریکردن لەو دواکەوتنانەی کە دەبنە هۆی نەهێشتنی داهێنان و سنوردارکردنی بەرژەوەندی ملیۆنان بەشداربوو.
ئاسیاسێڵ، دەستکەوتە بەردەوامەکانی ژێرخانەکەی خستەڕوو، لەوانە دامەزراندنی 22 سەنتەری مۆدێرنی داتا، فراوانکردنی ژێرخانی سەرەکی هێڵەکانی فایبەر ئۆپتیک ساڵانە بۆ زیاتر لە 4000 کم، و تۆڕی "+4G" کە لە ئێستادا زیاتر لە 70%ی سایتەکان دەگرێتەوە. دوای گەیشتن بەم خاڵانە، پێگەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەبێت وەک چالاککارێکی بنچینەیی ئابووری دیجیتاڵی عێراق.
بە سپۆنسەرکردنی یەکەمین لوتکەی بازرگانی عێراق 2025، ئاسیاسێڵ پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پتەوتر دەکاتەوە بۆ بەرەو پێشبردنی کارنامەی گەشەکردنی عێراق و ئیرادەی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی ئاست بەرزی جیهانی، کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی کۆمەڵگاکان و کەرتە بازرگانییەکان و حکومەت لە سەرتاسەری وڵاتدا.