کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە پێشەنگی دابینکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتگوزاریە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، پێنج خەڵاتی جیهانی بەناوبانگی Stevie® بۆ نایابی تەکنەلۆژیی 2026 بەدەستهێنا: دوو خەڵاتی زێڕین، دوو خەڵاتی زیوی و یەک خەڵاتی برۆنزی. ئەم خەڵاتانە دان بە داهێنانە ناوخۆییە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیاکە دەنێن لە بواری ژیری دەستکرد، خزمەتگوزاری بەشداربووان و بەرزکردنەوەی ئەدای تۆڕەکە.

یاریدەدەری ژیریی دەستکردی "LAILA" یەکەم خەڵاتی زێڕینی بەدەستهێنا وەک یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردە بۆ بەشداربووان لەسەر ئاستی عێراق کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ ملیۆنان کارلێککردندا هەبێت بە ڕێژەی پرۆسێسکردنی ئۆتۆماتیکی 76%. لە کاتێکدا سیستەمی (CEI) دووەم خەڵاتی زێڕینی بەدەستهێنا بەهۆی چاودێریکردنی ژیری ڕۆژانەی ئەزموونی زیاتر لە 20 ملیۆن بەشداربوو و بەشداریکردنی لە باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

لە سەرئاستی خەڵاتی زیودا، "LAILA" دوو خەڵاتی وەرگرت: یەکێکیان بەهۆی ئەوەی یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردە کە بە سێ زمانی (عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی) لە ڕێگەی سیستمێکی گفتوگۆی یەکگرتووەوە خزمەت بە بەشداربووان بکات، ئەوی دیکەشیان بەهۆی ژێرخانی تەکنیکی پێشکەوتوو کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ئاسیاسێڵ ئاوێتە بووە. ئاسیاسێڵ زنجیرەی سەرکەوتنەکانی بە خەڵاتێکی برۆنزی تەواو کرد بەهۆی دروستکردنی یەکەم سیستەمی ژیریی دەستکردی تەواوکار لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا، کە هەموو بووارەکان لە خزمەتگوزاری بەشداربووانەوە تا کارەکانی تۆڕ و شیکاری پێشبینیکراو لەخۆدەگرێت.

عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم دەستکەوتە وتی، "ئەم خەڵاتانە تەنها ڕێزلێنانێک نین بۆ ئاسیاسێڵ، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر توانای بەهرەمەندە عێراقییەکان بۆ دروستکردنی چارەسەری ژیریی دەستکرد کە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکاندا بگونجێت و پێشیان بدەنەوە. ئێمە سەلماندمان کە داهێنان تەنها هاوردەی عێراق ناکرێت، بەڵکو لێرە دروست دەکرێت".

لەلای خۆشییەوە، ماگی میلەر، سەرۆکی خەڵاتەکانی Stevie® وتی، "ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو براوەکانی سێیەمین خەڵاتی ساڵانەی Stevie® بۆ نایابی تەکنەلۆژی دەکەین بۆ دەستکەوتە نایابەکانیان. داهێنانەکانیان یارمەتیدەرن لە داڕشتنەوەی داهاتووی تەکنەلۆژی لە تەواوی پیشەسازییەکەدا و ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئاهەنگی سەرکەوتنەکانیان دەکەین لە 28ی تشرینی یەکەمدا”.

ئەم دانپێدانانە نێودەوڵەتییە پێگەی عێراق لەسەر نەخشەی تەکنەلۆژیای جیهان و پێشەنگییە تەکنەلۆژییەکەی بەهێزتر دەکات، هاوکات لەگەڵ ئامادەیی ئاسیاسێڵ بۆ خستنەبازاڕی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەم ((5G دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقيەوە ، ئەمەٍش دەستکەوتێکی جیهانیی دیارە کە ئاسیاسێڵ تێیدا شانبەشانی گەورە کۆمپانیاکانی زیاتر لە 30 وڵات کێبڕکێی کردووە، و بڕیاریشە لە ئاهەنگێکی فەرمیدا لە پاریس ڕێز لەم سەرکەوتنە بگیرێت.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.