ئاسیاسێڵ دەبێتە یەکەم کۆمپانیای مۆبایل لە جیهاندا کە رووکارى (SY Interface) دەخاتەکار
ئاسیاسێڵ سەرکەوتوو بوو لە بەکارخستنى تەکنیکى کۆنترۆڵ کردنى پەیڕەو و رێساى نرخ دانان بەشێوەیەکى پێشکەوتوو
سلێمانى- کوردستان- عێراق، 15ى ئازاری 2015 :کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ کە پێشەنگە لە پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى پەیوەندیکردنى مۆبایل لە عێراق و خاوەنی 13.2 ملیۆن بەشداربووە - دەبێتە یەکەم کۆمپانیای پەیوەندى مۆبایل لە جیهاندا لە بەگەڕخستنى سیستمی کۆنترۆڵکردنى پەیڕەوو رێساى نرخ دانان (PCRF) بە بەکارهێنانى رووکارى (SY Interface) ی پێشکەوتوو لە ڕێگای گونجاندن لە نێوان هەردوو سیستەمى ئەریکسۆن وهەواوى دا.
لەبەرئەو راستییەی کە ئاسیاسێلأ یەکەم کۆمپانیای پێشەنگیی مۆبایلە لە کوردستان و عێراق دا و خاوەنى دیارترین ناو و براندی بازرگانییە لە بازاڕدا، هەر بۆیە هەمیشە پابەندە بەوەى کە باشترین و نوێترین خزمەتگوزارى پێشکەش بە بەشداربووانى بکات و ئەم دەسکەوتە نوێیەش کە ئامانج لێی باشترکردنى ئەزموونى بەکارهێنەرانى نەوەى سێیەمى3G یە ، پاکێجى زیاتر وداتاى نوێ و نایاب دابین دەکات و زیاتر پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆژیای جیهانیى پێشکەوتوو بە مەبەستى کۆنترۆڵ کردنى پەیڕەو و رێساى دانانى نرخ بەشێوەیەکى ورد و بە کوالیتى بەرز.
ئاسیاسێڵ هەریەک لە کۆمپانیاکانی (ئەریکسۆن و هەواوى) کە پێشەنگی کۆمپانیاکانى جیهانن لە بوارى تەکنەلۆژیای مۆبایلدا هەڵبژاردووە بۆ بڵاوکردنەوەى ئەم تۆڕە و بەرەوپێشبردنى خزمەتگوزارى 3Gو داتا تایبەتەکانى کە ئەم هەنگاوە تەکنەلۆژییە جۆرییە یەکەمجارە بەکاردەخرێت لە جیهاندا وهەروەها بەکارهێنەرەکانى دیکەى پەیوەندى لە جیهاندا شوێنى دەکەون و ئەم تەکنەلۆجیایە پەیڕەو دەکەن.
ئەمەو سیستمی کۆنترۆڵ کردنى تەکنەلۆژیا و رێساى پرکردنەوەى نرخ PCRF بەرنامەیەکە کە زۆر وردە لە دیاریکردن و ئەژمارکردن و کۆنترۆڵکردنی ڕێساو نرخ لە ناو تۆڕێکی فرە ناوەنددا .
شایەنى باسە ئاسیاسێڵ پەیوەندییەکى هاوبەشى ستراتیژى دوورو درێژى لەگەڵ هەردوو کۆمپانیاى ئەریکسۆن و هەواوى هەیە کە لە جیهاندا بە دوو کۆمپانیای پێشەنگ ئەژمار دەکرێن لە بوارى تەکنەلۆژیای گەیاندن و زانیاریدا کە لە زیاتر لە 180 وڵات بوونیان هەیە لە جیهاندا، هەروەها ئەم دوو کۆمپانیایە دابینکەری چارەسەرى تەکنەلۆجى پێشکەوتوون بە مەبەستى دامەزراندنى تۆڕى کوالێتى بەرز کە تواناى خزمەتکردنى بەشداربووانى هەیە.
هەروەها لێرەوە ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاستەى بەشداربووە بەوەفاکانى و هەردوو کۆمپانیاى ئەریکسۆن و هەواوى تەکنیکى دەکات، و هەروەها زۆر سوپاسى هەموو ئەندامانى تیمى کارکردنى ئاسیاسێڵ لە سەرتاسەرى وڵات دەکات بۆ ئەم دەستکەوتە گەورەیە.
سەبارەت بە ئەم دەستکەوتە گرنگە، محمد بابان، بەڕێوەبەرى بەشى تەکنەلۆژیا لە ئاسیاسێڵ رایگەیاند:
"خۆشحاڵم بە راگەیاندنى بەکارخستنى تەکنیکى کۆنترۆڵ کردنى پەیڕەو و رێساى نرخ دانان PCRF بە سەرکەوتوویى و کە هەموو کارەکان بە شێوەیەکى نایاب کاردەکات هەروەک چۆن چاوەڕوان دەکرا و ئەمەش بە پڕۆژەیەکى سەرکەوتووى ترى ئاسیاسێڵ دادەنرێت"
هەروەها ووتى:"روو بەرووى ئەرکێکی قورس بووینەوەلە کارکردنمان لەگەڵ چارەسەرى تەکنیکى کە هێشتا تاقى نەکراوەبۆوە بەڵام ئێمە دڵنیا بووین لەوەى کە تەکنیکى SY باشترین هەڵبژاردەیە کە لێکۆڵینەوەمان تێدا کردووە لە سەرەتاى دەستپێکردنى پڕۆژەىPCRF وە.
هەر بە بۆنەى ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوە فاروق مەلا مستەفا، سەرۆکى ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ رایگەیاند:" دەمەوێت لێرەوە سوپاس و دەستخۆشى خۆم ئاڕاستەى هەموو ئەندامانى خێزانى ئاسیاسێڵ بکەم و بە تایبەتى بەڕێوەبەرى بەشى تەکنەلۆژیا و تیمە سەرکەوتووەکەى کە هەموو هەوڵێکیان داوە و تێکۆشاون بۆ ماوەى زیاتر لە ساڵێک بە مەبەستى پێشکەوتن و هەڵسەنگاندن و بڵاو کردنەوەى ئەم چارەسەرە تەکنەلۆژییە نایابە" .
هەروەها راشیگەیاند:"ئەمە پرۆژەیەکى سەرکەوتووى دیکەى ئاسیاسێڵە و یەکێکە لە ئالییەتە هەرە گرنگەکان کە بوونیان پێویستە لە سەر ئاستى بازرگانى و ئابوورى".