ئاسیاسێڵ و Druid AI ڕێکەوتنێکی هاوبەشیان واژۆو کرد بۆ گۆڕینی ئەزموونی بەشداربوو و کارمەندان لە ڕێگای بەکارهێنانی ژیریی دەستکردەوە لە عێراق

ئاسیاسێڵ بە هاوبەشی لەگەڵ Druid AI، سەرکردایەتیی وەرچەرخانی ژیریی دەستکرد دەکات لە عێراق لە ڕێگای چارەسەری فرە زمان و کولتوریی گونجاوەوە، کە ئەزموونی بەشداربووان باشتر دەکات و کارلێکی کارمەندان لە سەرانسەری عێراقدا بەرەوپێش دەبات.

دەوحە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان لە عێراق، ڕێکەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Druid AI ڕاگەیاند، کە کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانییە لە بواری چارەسەری ژیریی دەستکرد لەسەر ئاستی دامەزراوەکان، بە مەبەستی خێراکردنی گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە ڕێگای چارەسەریی گفتوگۆئامێزی پێشکەوتووەوە بە زمانە جۆراوجۆرە بەکارهێنراوەکان لە عێراقدا کە دەبێتە هۆی باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان و کارمەندان لە سەرانسەری وڵاتدا.

لە ڕێگای ئەم هاوبەشییەوە، ئاسیاسێڵ گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی بەرەو پێش دەبات بە بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی Druid AI کە تایبەتمەندە بە دامەزراوەکان بۆ پێشکەشکردنی کارلێکێکی زیرەک و هاوشێوەی کارلێکی مرۆیی، لە بەشەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان و سەرچاوە مرۆییەکان و پڕۆگرامەکانی خۆشگوزەرانیی کارمەندان. چارەسەرەییە دابینکراوەکە، تواناکانی ژیریی دەستکردی بنیاتنەر و گفتوگۆئامێز، لەگەڵ بە ئۆتۆماتیکیکردنی پرۆسەکاندا ئاوێتە دەکەن بە ئامانجی دابینکردنی ئەزموونێکی خێراتر و زیرەکانەتر و گونجاوتر بەگوێرەی پێویستیی هەر تاکێک.

 ئەندریا پلیسا، هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Druid AI ڕایگەیاند:

"ژیریی دەستکردی بنیاتنراو لەسەر بنەمای بریکار (Agentic AI) تەنها ئاست بەرزکردنەوەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی بنچینەییە بۆ ئەوەی مرۆڤ سەنتەر بێت لە دروستکردنی تەکنەلۆژیادا. لەگەڵ ئاسیاسێڵ، ئێمە بریکاری زیرەکمان دیزایین کردووە کە زۆر بە وردی توانای پێشبینیکردن و گونجاندن و بڕیاردانی وردییان هەیە لە چوارچێوەی پلاتفۆرمە فرە کەناڵەکەمانەوە لە WhatsApp و Teams و ماڵپەڕەکەمان بە هەر یەکە لە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی. ئەم چارەسەرانە پێوەرەکانی پاڵپشتیکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان و ئەزموونی کارمەندان لە عێراق بەرز دەکەنەوە.”

لەلای خۆیەوە حەسەن الشامی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری داهێنانی تەکنەلۆژیی (CTIO) لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:

"ئێمە لە ئاسیاسێڵ باوەڕمان وایە کە تەکنەلۆژیا دەبێت مرۆڤەکان لە یەکتر نزیک بکاتەوە. هاوبەشیمان لەگەڵ کۆمپانیای Druid AI ڕەنگدانەوەی ئەم بۆچوونەیە بۆ پشتبەستن بە داهێنان نەک تەنها لە پرۆسەی بە ئۆتۆماتیکی کردندا، بەڵکو بۆ دروستکردنی پەیوەندیی مرۆیی مانادار لەناو بەشداربووان و کارمەندەکانماندا."

لە ڕێگای ئەم هاوبەشییەوە، ئاسیاسێڵ یەکەمین بریکاری پاڵپشتیکراوی بە ژیریی دەستکرد خستەڕوو، کە دیزایین کراوە بۆ چۆنیەتی وەرچەرخانی مامەڵەی بەشداربووان و کارمەندان لەگەڵ کۆمپانیاکەدا. ئەم چارەسەرییانە گفتوگۆی سروشتی و هاوسۆز بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی لە سەرجەم کەناڵە دیجیتاڵییە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکەن، لە هەمانکاتدا پشتگیریی کارمەندان دەکات بۆ ئەوەی بە خێرایی دەستیان بگاتە خزمەتگوزارییەکان و ڕێنماییەکان و ئامرازەکانی خۆشگوزەرانیی پیشەیی کۆمپانیا. ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی بڕینی قۆناغێکی مەزنە لە بواری داهێنان لە کەرتی پەیوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە بووە هۆی ئەوەی ئاسیاسێڵ خەڵاتی ®Stevie بۆ باشترین کۆمپانیا لەم بوارەدا بەدەستبهێنیت. ئەم دەستکەوتە دەبێتە هۆی پێشخستنی یەکەمین پڕۆسەی بە ئۆتۆماتیکی کردنی مرۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و کەمکردنەوەی بارگرانیی کار و باشترکردنی کواڵێتی خزمەتگوزاریی لە هەموو خاڵەکانی بەیەکگەیشتندا. ئەمەش بە تەواویی هاوتەریبە لەگەڵ ئامادەیی ئاسیاسێڵ بۆ خزمەتگوزاری 5G و دیدگای بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵیی.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.