ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای "Seamless" هاوبەشی دە ساڵەی خۆیان بەهێزتر دەکەن لەڕێگەی پلاتفۆرمێکی نوێی فرۆشتن و دابەشکردنەوە بۆ پشتگیریکردن لە گۆڕانکاری لە کەرتی فرۆشتن بە تاک لە عێراق
ئاسیاسێڵ، پێشەنگی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق و کۆمپانیای (Seamless Distribution Systems AB (SDS فراوانکردنی هاوبەشی دە ساڵەی خۆیان لەڕێگەی بەگەڕخستنی پلاتفۆرمێکی نوێوە بۆ فرۆشتن و دابەشکردن (S&D) ڕاگەیاند. ئەم پلاتفۆرمە سیستەمی تاک فرۆشی ئاسیاسێڵ دەکاتە سیستمێکی سەردەمیانە، کارایی کارکردن بەرز دەکاتەوە، و بەهایەکی زیاتر دەبەخشێتە ملیۆنان لە بەشداربووانی لە سەرتاسەری عێراقدا.
ئەم هاوکارییە بە فەرمی لە میانی مەراسیمێکی واژۆکردندا ڕاگەیەندرا کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی MWC Doha 2025 لە دەوحە بەڕێوەچوو، و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای "Seamless" بەشداریان تیادا کرد، بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشیان بە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی داهێنانی دیجیتاڵی و پەرەپێدانی کەرتی فرۆشتن بە تاک 'retail' لە عێراق.
لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و "Seamless"، هاوبەشییەکی متمانەپێکراویان بنیاتناوە کە سیستەمی دیجیتاڵی و پریپەیدی لە عێراقدا بەهێز کردووە لە ڕێگەی چارەسەری داهێنەرانەی پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنی "e-top-up" و بەڕێوەبردنی ڤاوچەر و کۆبۆن و شیکارکردنی پێشکەوتووی داتاوە. ئەم پلاتفۆرمە نوێیەی فرۆشتن و دابەشکردن دەستکەوتێکی گرنگی تری ئەم ڕەوتەیە بەو پێیەی بوار بۆ ئاسیاسێڵ دەڕەخسێنێت تۆڕی تاک فرۆشی خۆی لە چوارچێوەی سیستەمێکی زیرەکدا یەکبخات کە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی، بەهێزکردنی ئەدای هاوبەشەکان و خێراکردنی گەشەکردن لە سەرانسەری وڵاتدا داڕێژراوە.
مارتن شێدن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Seamless Distribution Systems AB لە بارەی ئەم هاوبەشییەوە وتی؛
"هاوبەشییەکەمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ توانای SDS دەردەخات لە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک چارەسەری دیجیتاڵی بۆ فرۆشتن و دابەشکردن کە کاریگەرییان زۆرە و کاران بۆ بەکارهێنان لە داهاتوودا. ئەم پلاتفۆرمە پابەندبوونمان بەرجەستە دەکات بە دابینکردنی سیستەمێکی ئاسانکار و پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد کە ئەدای تیمەکانی فرۆشتنی مەیدانی باشتر دەکات لە کاتی ڕاستەقینەدا و یارمەتی کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەدات بۆ بەدەستهێنانی گەشەی بەرجەستە لە داهاتدا. ئێمە شانازی بەم پەیوەندییەوە دەکەین و چاوەڕێی هاوکاری زیاترین لە ئایندەدا."
چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی (CCO) لە ئاسیاسێڵ وتی: "لەڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە پەرەپێدانی ژێرخانە دیجیتاڵییەکەیی و سیستەمی تاک فرۆشی خۆی، لە ڕێی هێنانەناوەوەی کۆمەڵێک ئامرازی ژیریی دەستکردەوە کە ئاستی کارایی و ڕوونی داتا و ئەزموونی بەشداربووان لە سەرانسەری عێراق بەرزتر دەکەنەوە."
پاکێجی بەرهەمە نوێیەکانی "Seamless" چوارچێوەیەکی یەکگرتوو و زیرەک بۆ سیستەمی فرۆشتن و دابەشکردنی ئاسیاسێڵ دابین دەکات. بە پشتبەستن بە پێکهاتە ستاندارد و پشتبەستووەکانی بە داتا، ئەم سیستەمە کارەکان لەگەڵ هەزاران هاوبەشی فرۆشتن بە تاک سادە و ساکار دەکات، پرۆسەی وەرگرتنی دابەشکارانی نوێ خێراتر دەکات، لەگەڵ باشترکردنی ئەدای کارکردنیان و بەهێزکردنی کارلێککردنی بەشداربووان لە ڕێی شەیرکردنی دەستبەجێی تێڕوانین و شیکردنەوە پێشکەوتووی داتا و زانیارییەوە.




