سلێمانی، 6ـی تشرینی دووەمی 2025 - کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان ڕایگەیاند کە ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی لە کتێبی گینس تۆمار کردووە لەژێر ناونیشانی گەورەترین کاری هونەری بە دەرزی و دەزووی ڕەنگاوڕەنگ بە ڕووبەری 26.6 مەتر چوارگۆشە، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاند کە 13.3 مەتر چوارگۆشە بوو. کارەکە ئەمساڵ لە بەغداد تەواوکرا و شاری سلێمانی گەواهیی مەراسیمی پەردەلادانی پڕۆژەکە بوو بە بەشداریی هاوبەشانی سەرکەوتن و نوێنەرانی میدیاکان.
ئەم دەستکەوتە تێڕوانینی ئاسیاسێڵ بۆ ڕۆڵی کۆمپانیا نیشتمانییەکان بەرجەستە دەکات، کە تەنها لە سنووری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا نامێنێتەوە، بەڵکو هاندانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی بەهرەی گەنج و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە لەخۆدەگرێت کە گوزارشت لە ناسنامەی نەتەوەیی و ئاواتەکانی داهاتوو دەکەن. بە هاوکاری لەگەڵ هونەرمەند عەلی الراوی، بیرۆکەیەکی بوێرانە گۆڕدرا بۆ ئایکۆنێکی هونەریی بەرجەستە کە لەگەڵ ستانداردە ووردەکانی تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کتێبی گینسدا یەکدەگرێتەوە، ئەمەش جەختکردنەوەیە لەوەی کە جوانی دەتوانێت لە سادەترین کەرەستەکانەوە دەربکەوێت کاتێک کاری دەستی بە دیدێکی ڕوونەوە ئاڕاستە دەکرێت.
باکگراوندێکی سەوزی ڕوون هەڵبژێردرا کە لۆگۆی ئاسیاسێڵ لە ناوەڕاستەکەیدا نەخشێنرابوو، بە مەبەستی بەرجەستەکردنی پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە بنەماکانی بەردەوامی و ڕێزگرتن لە ژینگە و هاندانی پراکتیزەکردنی بەرپرسیارانە لە کارەکانی و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکانیدا. دەزووە تێکەڵاوەکانی کارە دەستییەکە کارکردنی پێکەوەیی تاکەکانی کۆمەڵگە نیشان دەدات بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی.
بەڕێز عامر صناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:
"ڕۆڵی ئاسیاسێڵ تەنها لە سنووری دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکاندا نەماوەتەوە، بەڵکو گەشەی سەندووە بۆ بەتواناکردنی بەهرەی گەنجان و ئیلهام بەخشین بە کۆمەڵگە. ئەم ڕیکۆردە دەرخەری ئەوەیە کە دەتوانرێت چی بەدەست بهێنرێت کاتێک دیدگایەکی ڕوون لەگەڵ داهێنان و کاری بەکۆمەڵ ئاوێتە دەبن."
هونەرمەند عەلی الراوی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "شەرەفمەندم کە ئەم دەستکەوتە لەگەڵ ئاسیاسێڵدا هاوبەشی بکەم. تیمەکە سەلماندوویەتی کە جوانی لە سادەترین کەرەستەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کاتێک پیشەگەری لەگەڵ پلاندانان و بەردەوامیدا یەکدەگرن."
ئاسیاسێل سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردووە، هاوکات سوپاسی ڕیکۆردی جیهانیی گینس دەکات بۆ پیشەگەری و شەفافییەتیان.




