ئاسیاسێل و پاریس سانت جێرمان هاوبەشییەکی مێژوویان ڕاگەیاند - یەکەمین هاوبەشی لەو جۆرە لە مێژووی عێراقدا
یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق/ گروپی Ooredoo، هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵە لەگەڵ یەکێک لە دێرینترین یانەکانی تۆپی پێی جیهاندا دەکات کە دەستکەوتێكە مژدەی سەردەمێکی نوێی پێیە بۆ بزنسی عێراقی لەسەر شانۆی جیهانی.
پاریس، 15ـی ئایاری 2026 - ئاسیاسێڵ، پێشەنگی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق، ئەمڕۆ هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا. ڕێککەوتنەکە لە میانی مەراسیمێکدا لە یاریگای "پارک دی پرانس" ئیمزا کرا، کە یەکەم جارە کۆمپانیایەکی عێراقی هاوبەشییەکی لەم جۆرە لەگەڵ یانەیەکی وەرزشیی جیهانی بە قورسایی پاریس سان جێرمان، ئەنجام بدات.
لە مەراسیمەکە کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، هەر یەک لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی گروپی Ooredoo و بەڕێوەبەری بازرگانیی یانەی پاریس سان جێرمان بەشدارییان کرد.
ئەم ڕاگەیاندنە هاوکات بوو لەگەڵ ساتێکی پڕ شکۆ و شانازیی نیشتمانییدا کە تیایدا هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ گەیشتنە سەر شانۆی وەرزشی جیهانی.
بەپێی ڕێککەوتننامەکە، ئاسیاسێڵ دەبێتە هاوبەشی فەرمی "پریمیۆم"ـی یانەی پاریس سان جێرمان کە هەردوو براندەکە لە عێراقدا پەرەپێدەدات.
عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە وتی: "ئەم هاوبەشییە هەر سپۆنسەرکردنێک نیەو بەس- بەڵکو پەیامێكە کە بزنس لە عێراقدا ئامادەیی خۆی لەسەر شانۆی جیهانی سەلماندووە. شانازی دەکەین کە یەکەم کۆمپانیای عێراقین کە ئەم لاپەڕەیەمان لە مێژوو نووسیەوە، و بە شێوەیەک بەو کارە هەڵساین کە ستایشی پاڵەوانەکانی تۆپی پێی عێراق بکات، شانبەشانی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان. ئاسیاسێڵ هەمیشە باوەڕی وابووە کە عێراق شایستەی باشترینە، ئەمڕۆش ئەوەتا باشترینەکان دەهێنینە عێراق".
شێخ ناسر بن حەمەد ئال سانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی گروپی Ooredoo وتی: "هاوبەشیی ئاسیاسێڵ لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕێبازە بوێر و پێشەنگانەی بازاڕە کە ئێمە لە سەرجەم گروپی ئوریدۆ Ooredooـدا پەیڕەوی دەکەین. شانازی بە پشتگیریکردنی ئاسیاسێڵەوە دەکەین کە لاپەڕەیەکی نوێ بۆ بزنس لە عێراقدا دەکاتەوە لەسەر شانۆی جیهانیی، و بە ئومێدەوە چاوەڕوانی ئەو ئەزموونانە دەکەین کە ئەم هاوبەشییە بۆ بەشداربووانی دەڕەخسێنێت لە سەرانسەری عێراقدا ".
ڕیچارد هیزڵگراڤ، بەڕێوەبەری بازرگانیی پاریس سان جێرمان: "پاریس سان جێرمان یانەیەکە کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاندەرانی لە هەموو کیشوەرەکاندا. پێشوازیکردن و بەخێرهێنانی ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێک، ئامادەیی ئێمە لە یەکێک لە هەرە دینامیکیترین بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر دەکات، و شانازی دەکەین کە لە ساتێکی ئاوا مێژوویی تۆپی پێی عێراقدا ئەو کارەمان ئەنجامدا."




