تشرینی یەکەمی 2009- لە روانگەی پابەندبوونی بە بنەماکانی شەفافیەت و راستگۆیی بەرامبەر رۆڵەکانی وڵات کە جێی ئەوپەڕی بایەخمانە، و بۆ دوپاتکردنەوەی دەرخستنی راستییەکان لەو بوارانەی پەیوەندیدارە بە کارەکانی وەک کۆمپانیایەکی گەیاندن لە عێراقدا،کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن-گەورەترین کۆمپانیای عێراقی تایبەت و یەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە- ئەو وتانەی بەڕێز فاروق عەبدولقادری وەزیری گەیاندنی رەتکردەوە کە- لەگەڵ هەموو ڕێزیکماندا- جگە لە لێکدانەوەیەکی تاکەکەسی زیاتر هیچی تر نییە، بە پێی ووتەکانی وەزیری بەڕێز کەلە سایتی (اێوات العراق) دا رایگەیاندوە بەشێوەیەکی گشتی هۆکارەکانی وێرانی کەرتی گەیاندن و رێگرتن لە گەشەکردنی تەلەفۆنی نۆرماڵی گەڕاندوەتەوە بۆ کۆمپانیاکانی مۆبایل.

لە وەڵامی ئەم ووتانەدا دکتۆر دیار سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن ناڕاستی ئەم ووتانەی راگەیاند و ووتی:" کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراقدا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی نییە بە پرۆسەی گەشەکردنی تەلەفۆنی نۆرماڵەوە، هۆکارەکانی کەوتنی ئەم خزمەتگوزارییەش دەگەڕێتەوە بۆ سەقامگیرنەبوونی کارەکانی ئەم کەرتەو نەڕۆیشتنی بەپێی پلانی پراکتیکی یان ستراتیژی پتەو، هەر ئەمانە روون و ئاشکرا لە ووتەکانی وەزیری گەیاندندا دیارە، کە ئاماژەی بە خراپی بەڕێوەبردنی کارەکانی وەزارەتی گەیاندن کردوە و لەگەڵ ناڕێکی پلانەکانیان و زۆریی گرفتەکان تیایدا، لەگەڵ گۆڕانی شەش وەزیر لە ماوەی پێنج ساڵدا، هەروەها چونەدەرەوەی کادیرە بەتوانا و شارەزاکان لەو بوارەدا."

هەروەها دکتۆر دیار رایگەیاند: "لە ووتەکانی وەزیری بەڕێزدا گەلێک رای دژبەیەک هەیە، هەرچەندە باس لە بڕی گرفتەکان دەکات کە روبەڕوی وەزارەت دەبێتەوە و بە قەیرانێکدا تێدەپەڕٍێ، کەچی لە هەمان کاتدا باس لە سەرکەوتنی گەلێک لە پرۆژە گەورەکان دەکات لە باکورەوە بۆ باشوری عێراق کە پەیوەندیدارە بە بە پێشکەوتنی تەلەفۆنی نۆرماڵ، گەر وایە و وەزارەت دەتوانێـت بە هەنگاوی بەجێً و پتەو بەڕێوە بڕوات ئیتر گرفتەکان لەکوێدان، یان چۆن کۆمپانیاکانی مۆبایل دەتوانن رێگە لەم سەرکەوتنانە بگرن؟ لە حاڵەتێکیشدا جەنابی وەزیر پشتی بەستبێت بە بەڵگەنامە وزانیاری دروست بۆچی پەنای نەبردوەتە بەر دادگا لە بری وتاری رۆژنامەوانی بێ بەڵگە.

هەروەها دکتۆر دیار ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر زۆری پەیمانەکانی وەزیر وکەمکردنەوەی بەهای کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراقدا و ووتی:"هیچ لێکچونێک نییە لە نێوان ئەو پێشکەوتنەی کە کۆمپانیاکانی مۆبایل دیویانە بەخۆیانەوە و لەگەڵ پێشکەوتنی وەزارەتی.

گەیاندن، چونکە ژمارەی بەکارهێنەرانی مۆبایل سەدان ئەوەندەی بەکارهێنەرانی تەلەفۆنی نۆرماڵە، هەروەها بەراوردکردنی داهاتی ساڵانەی تاکی کوەیت لە دەستکەوتی گەیاندن لەگەڵ دەستکەوتی عێراق لەهەمان بواردا هیچ لۆژیکێکی تێدا نییە، لەکاتێکدا داهاتی ساڵانەی تاکی عێراقی لە 6% ی هاوڵاتییەکی کوەیت زیاتر نییە.

هەر لە ووتەکەیدا دەربارەی کۆمیسیۆنی گەیاندن دکتۆر دیار وتی:"کۆمیسیۆنی گەیاندنی عێراق – کەبەپێی ووتەکانی جەنابی وەزیر، حاکمی ئەمریکایی بریمەر دروستی کردووە- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی کرد بە بوونی گرفتەکانی گەیاندن لە عێراقدا، کە گلەییەکان ناگەڕێتەوە کۆمپانیاکانی مۆبایل، و گەلێک هۆکاری تر هەیە بۆ نزمبونەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل.

هەر لە درێژەی رونکردنەوەکەیدا دەربارەی ئەوەی کە کۆمپانیاکانی مۆبایل هیچ پەیوەندییەکی نییە بە رێگرتن لە بەکارهێنانی تەلەفۆنی نۆرماڵ، و کۆمپانیای ئاسیاسێڵدوپاتی کردەوە کە بەکارهێنانی مۆبایل بەهیچ شێوەیەک لە بەکارهێنانی تەلەفونی نۆرماڵ کەمناکاتەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە لەوانەیە جم وجوڵی گەیاندن زیاتر بکات و پشتگیری کارەکانی ئەو کەرتەبکات و زیاتر چالاکی و چۆنێتی پێببەخشێت، ئەوەش کارێکە بە هیچ جۆرێک کاریگەریی نییە بۆ سەر دەستکەوتی کۆمپانیاکانی مۆبایل، هەرەوەها روونیکردەوە کە شێوەی بەکارهێنان و شێوەی خزمەتگوزارییەکانی لە هەرلایەکیانەوە پێشکەش دەکرێن جیاوازە بەشێوەیەکی ئاشکرا، ئاسیاسێڵئەوەشی رەتکردەوە کە کارەکانی پەیوەندی هەبێت بە کێبڵەکانی کارەباو موەلیدە ئەهلییەکان کە بە عەمودی تەلەفونەکانەوە دەبەسترێنەوە.

هەروەها دکتۆر دیار وتی: ئەوپەڕی توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بەشێوەیەکی پۆزەتیڤانە بۆ گەشەپێدانی ئابووری عێراق، لەڕێی پێشخستنی کەرتی گەیاندن لەبەرئەوەی بە یەکێک لە هەرە کەرتە چالاکەکان ئەژمێردرێت و راستەوخۆ پەیوەستە بە هاوڵاتییەوە، ئێمەش زۆر جددیانە کار دەکەین تا بتوانین نمونەیەکی سەرکەوتوی کارەکانی کۆمپانیایەکی نیشتمانی کە رۆڵی خۆی مسۆگەر بکات لە پێناو بنیاتنانی وڵاتێکی نوێدا، وهیچ جۆرە کۆسپ و تەگەرەیەک رێگە لە بیروباوەڕو هەوڵەکانمان ناگرێت لە پێناوی سەرکەوتندا.

-کۆتایی-

دەربارەی ئاسیاسێڵ

ئاسیاسێڵ یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنی موبایڵ لە عیراقدا لە ساڵی 1999 لە شاری سلێمانی لە باکوری عیراق ، لە لایەن بزنسمانی ناسرا و( فاروق مستەفا رەسوڵ)ە وە دامەزرێندرا ، ئەمڕۆش تاکە تۆڕی پەیوەندییە کە سەرانسەری عیراق دەگرێتەوە بە هەموو پارێزگاکانیەوە لە باکورەوە بۆ باشور بۆ بە یەک گەیاندنی ڕۆڵەکانی یەک نیشتمان هەروەها گەورەترین کۆمپانیای عێراقیی تایبەتەکە کە خزمەتی زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربوو دەکات.

بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بکە :

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیاسێڵ

مۆبایل : 9647701105804+

ئیمەیل: swar.ahmad@asiacell.com

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.