کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ چەند خولێکى ڕاهێنانى هاوینەی بۆ زیاتر لە 150 خوێندکارى زانکۆکانى عێراق لە کۆلێژەکانى ئەندازیارى، زانست، تەکنیکى کردەوە، ئەم خولانە لەیەکى تەمووزەوە دەستیپێکردو ماوەى دوو مانگ بەردەوامبوو لەژێر چاودێرى شارەزایانى بوارى پەیوەندییەکان لە ئاسیاسێڵ.

ئەم خولى ڕاهێنانانە کە ئاسیاسێڵ سالآنە ئەنجامیاندەدات بەشى تیۆرى و پراکتیکى لەخۆدەگرێت کە ئامانج لێى بەرزکردنەوەى ئاستى زانیارى خوێندکارە بەشداربووەکانە، هەروەها پێشخستنى توانا پراکتیکییەکانیان بۆ تێرکردنى بازاڕى کارى عێراقى بە توانا ناوخۆییەکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆى گەشەپێدانى ولآت.

لەم خولى ڕاهێنانانەى ئاسیاسێڵ دا، خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگا تەکنیکییەکان لەسەرجەم شارەکانى عێراقەوە بەشداریدەکەن، خوێندکارانى کۆلێژى ئەندازیارى و کۆلێژى تەکنیکى و کۆلێژى بازرگانى لەزانکۆى سلێمانى بەشدارن، هەروەها خوێندکارانى زانکۆکانى جیهان لە کەرکوک و هەولێر، زانکۆ رافیدەین، کۆلێژى زانست و ئەندازیارى لەزانکۆى کۆیە، کۆلێژى تەکنیکى لەزانکۆى کەرکوک، کۆلێژى ئەندازیارى لەزانکۆى سەلاحەدین، پەیمانگاى تەکنیکى لەسلێمانى، کۆلێژى ئەندازیارى لەزانکۆى موسڵ، زانکۆى بەغداد، زانکۆى نەهرەین، زانکۆى حەدبا لەموسڵ، هەروەها خوێندکارانى زانکۆى ئەمەریکى لەسلێمانى.

ئەم خولی راهێنانانە 77 بابەت لە خۆ دەگرێت لەسەر بنەماکانى سیستەمى جیهانى مۆبایل، تەکنیک و جێبەجێکردنەکان لەو پیشەسازییەدا، لەگەڵ خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان.

عەبدولآ حەسەن ـ بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانى ئاسیاسێڵ وتى "کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ هەر لەکاتى دامەزراندنییەوە گرنگى بەپێگەیاندن و ڕاهێنانى خوێندکارانى زانکۆ داوە، بۆ ئەوەى بەشداربێت لەبەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندنى زانکۆکان و بەرزکردنەوەى تواناى دەرچووەکانى بۆ ئەوەى بگونجێت لەگەڵ بازاڕى کارى عێراقى."

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.