ئازارى 2011- کۆمپانیای ئاسیاسێڵ - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە– رایگەیاند کە دوو خەڵاتی بەدەستهێنا لە پێشبڕکێى تایبەتمەندێتی ریکلامە دەرەکیەکانیدا کە لەلایەن "پیکاسۆ دۆر" ەوە بۆ ریکلامی دەرەکی ڕێکخرابوو.
ئاسیاسێڵ خەڵاتی "پیکاسۆ دۆر"ی زێڕینی بەدەستهێناوە بۆ داپۆشینى 18 پارێزگاکەى عێراق بە تۆڕەکانى و لەهەمان کاتدا خەڵاتی تابلۆکانی 8م×3م بۆ هەڵمەتی هێڵی گەنجانی بەدەستهێنا. هەردوو خەڵاتەکەش لەلایەن بەڕێز هارى ئاتالا ـ بەڕێوەبەرى هونەریی لەکۆمپانیاى وەندەرمانی تایبەتمەند لە بواری بەبازاڕکردنی راستەوخۆو بریکاری ریکلامیی پێشووى ئاسیاسێڵ، لەناو ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا کە لە سەنتەری بەیروتی نێودەوڵەتی بۆ پێشانگاکان پێشکەشکرا، بەئامادەبوونی زیاتر لە 700 کەسێتی لە گەورە لێپرسراوانی کۆمپانیاکانی ریکلام ونوێنەرانی دەزگاکانی راگەیاندن.
لەنێو لیژنەی دادوەرانی "پیکاسۆ دۆر" کۆمەڵێک شارەزایانی ئەورروپایی تێدابوو لە بواری دروستکردنی ریکلام و لە ناویاندا بەڕێز ئالان فییل سەرۆکی لیژنەکەو شارەزا لە بواری هونەری سەردەم وداهێنانی ریکلامی، و بەڕێز ئەندرو رۆلینز سکرتێری گشتی لیژنەکە، و بەڕێز ئەسعەد دوەیهی، بەڕێوەبەری ئەفراندنی هەرێمیی کۆمپانیای "ئینتەرماکس" و بەڕێز سامیر یونس ، بەڕێوەبەری ئەفراندنی هەرێمیی کۆمپانیای "ئێم ئەند سی ساچی" هەروەها هەریەک لە بەڕێز ئالان هۆچەر بەڕێوەبەری ئەفراندنی هەرێمیی کۆمپانیای "هۆرایزۆن ئێف سی بی"، وبەڕێز عیسا مارتۆ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای "برۆمۆسفن ئوردون" و بەڕێز موراد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای "ماک کاین"ی جیهانی لە جەزائیر.
لەم بارەیەوە بەڕێز هارى ئاتالا بەناوى سوار ئەحمەد ـ بەڕێوەبەرى راگەیان و پەیوەندییەکان لە ئاسیاسێڵ، سوپاسی لیژنەی دادوەرانی کرد بۆ هەڵبژاردنی ئاسیاسێڵلەنێو براوەکانی خەڵاتی "پیکاسۆ دۆر" هەروەها ئەم بردنەوەیەی دانا بەهاندەرێکی تر بۆ کۆمپانیا تا لەکارە جدییەکانی خۆیدا بەردەوام بێت و زیاتر هەڵمەتی داهێنانی هەبێت بەئامانجی بەدیهێنان و پڕکردنەوەی هەموو پێویستیەکانی بازاڕی عێراقی. هەروەها رایگەیاند: "ئێمە ئەوپەڕی شانازی دەکەین بە بردنەوەی ئەم دوو خەڵاتە تایبەتە، کە دەبێتە سەرکەوتنێکی تر و دەچێتە سەر لیستی سەرکەوتنەکانی تر کە ساڵی 2010 ی رابردوو بەدیمان هێناوە."
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز ئەنتۆنیۆ فنسنتی ـ سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەرى گشتى لەکۆمپانیای "پیکاسۆ دۆر" پیرۆزبایی لە رۆڵی ئاسیاسێڵ کرد کە شایانی ئەم خەڵاتەیە، هەروەها پیرۆزبایی لە تیمی کارکردنی کۆمپانیا کرد کە بە کە بە توخمی سەرەکی بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنانەی دانا، هەروەها ئاماژەی دا بە هەڵمەتەکانی ریکلامە سەرنجراکێشەکانی ئاسیاسێڵ کە بەنمونەیەک دادەنرێت لە داهینانی بواری ریکلام .خەڵاتی "پیکاسۆ دۆر" خەڵاتێکی ساڵانەیە کە دەبەخشرێت بە باشترین تابلۆو هەڵمەتی ریکلامی بەپێی بەرزترین پێوانەی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆمپانیای "پیکاسۆ دۆر"، بەئامانجی بڵاوکردنەوەی ئەفراندن لە بواری پۆستەرە ریکلامیەکاندا.