دەستپێکردنی پڕۆژەی "کارامەییەکانی ئایندەی دیجیتاڵی" لە پارێزگای سەلاحەدین :
ئێمە لە ئاسیاسێڵ باوەڕمان بە تواناکانی گەنجان و ڕۆڵی ئەوان هەیە لە بنیاتنانی داهاتوودا. لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئاساس"ـەوە، ڕاهێنانێکی تایبەتمەند دابیندەکەین بۆ پەرەپێدانی کارامەییە دیجیتاڵییەکانی گەنجەکانمان، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی سەلاحەدین و لە یانە کۆمەڵایەتییەکانی قەزاکانی بەلەد و دۆر و عەلەم. ئەم گەشتە دیجیتاڵییە ئامانجی بەهێزکردنی توانای گەنجان و ئامادەکردنیانە بۆ بازاڕی نوێی کار.



