هەفتەی جیهانیی کارسازی بۆ ساڵی 2025:

بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ و لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی پلاتفۆڕمی ئەساسدا، چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی کارسازی بۆ ساڵی 2025 کۆتایی هات. چالاکییەکان بۆ ماوەی 7 ڕۆژ لە پێنج شاری عێراقدا (بەغدا، بەسڕە، ئەنبار، موسڵ، سلێمانی) بەردەوام بوون، کە تێیدا 11 چالاکیی کارسازیی بە هاوکاری لەگەڵ 5 ڕێکخراوی گەشەپێدانی کارسازی بەڕێوەچوون. لەم چوارچێوەیەدا، بە بەشداریی زیاتر لە 38 ڕاهێنەر و سەدان بەشداربوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی کارسازی لە هەریەک لەم بوارانەدا کرا: تەکنەلۆژیا، ژیریی دەستکرد، بازرگانیی ئەلیکترۆنی، بەردەوامی، بەتواناکردنی ژنان، و پاڵپشتی دارایی.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.