وۆرکشۆپی دۆکیومێنتکردنی کەلەپور لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە:
بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ، وەک بەشێک لە پلاتفۆرمی "ئەساس" و بە هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ "قاف لاب". "وۆرکشۆپی دۆکیومێنتکردنی کەلەپور لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە" لە دامەزراوەی کەلەپوری موسڵ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. لە وۆرک شۆپەکەدا ڕاهێنانی پراکتیکی گشتگیر کە هەموو قۆناغەکانی فۆتۆگرافی سێ ڕەهەندی 3D، گۆڕینی وێنە بۆ مۆدێلی دیجیتاڵی، بنەماکانی چاپکردنی سێ ڕەهەندی 3D و جێبەجێکردنی مەیدانی بۆ دۆکیومێنتکردنی شوێنەوارێکی کەلەپوری بە ئەنجام گەیەندرا.



