وۆرکشۆپی "لە کاغەزەوە بۆ شاشە: یەکەم هەنگاوەکانت بۆ جیهانی هونەری دیجیتاڵی" بەڕێوەچوو:
بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ ولە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "ئەساس"، و بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی "ق لاب" لە موسڵ، وۆرکشۆپی "لە کاغەزەوە بۆ شاشە: یەکەم هەنگاوەکانت بۆ جیهانی هونەری دیجیتاڵی" بەڕێوەچوو. ئامانجی وۆرکشۆپەکە بەهێزکردنی گەنجانی عێراق بوو بۆ بەدەستهێنانی شارەزاییە پێشکەوتووەکانی وێنەکێشانی دیجیتاڵیی بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی Procreate. وۆركشۆپەکە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و پاڵپشتیکردنی داهێنانی هونەری دیجیتاڵیی.



