سپۆنسەرکردنی کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین بە ناونیشانی "لێكۆڵینەوەی بازاڕ"

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی گەنجانی عێراق، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئەساس" و بە هاوکاری لەگەڵ "تەفاعول هەب"، سپۆنسەری کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی تایبەتمەندیان کرد سەبارەت بە بازاڕکردن، لێکۆڵینەوەکانی بازاڕ، و نرخدانانی زیرەک بۆ بەرهەم، وەکو بەشێک لە بەرنامەی "هەبە لایڤ". کۆبوونەوەکە ئارەزوومەندانی ئەم بوارانەی کردە ئامانج و تیایدا چەند تەوەرێکی تایبەت بە بازاڕکردنی تاوتوێکرد کە ئامانج لێیان دابینکردنی زانیاری و ئامرازی پێویست بوو بۆ تێگەیشتن لە بازاڕی ناوخۆیی و بڕیاردانی هوشیارانە سەبارەت بە نرخدانان بە جۆرێک کە بەشداری بکات لە ئەنجامدانی کەمپینی بەبازاڕکردنی کاریگەرتر و سەرکەوتووانەتر.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.